Erbil 4°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 09:15

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی خۆرێکخستنه‌وه‌ و ریفۆرمی سه‌ربازی چڕتر دەکەینەوە

کوردستان TV
100%


وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، له‌گه‌ڵ راوێژكاری باڵا له‌سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان و وه‌فدی هاوڕێی، پرسی مه‌شق و راهێنانه‌كان، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هاوپه‌یمان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی تاوتوێ کرد.
 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌:  دوێنێ یه‌كشه‌مه‌ 2ی ئایاری 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی كرد، له‌ كۆڵۆنێڵ ده‌یڤید ولیام راوێژكاری باڵا له‌ سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان و كۆڵۆنێڵ كلین و شاندی یاوه‌ری. 
 وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت: له‌میانی كۆبونه‌وه‌یەكه‌دا، گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌رێگه‌ی به‌رده‌وامیدان به‌ پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان كرایه‌وه‌، راوێژكاری باڵای سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان جه‌ختیكرده‌وه‌، كه هاوپه‌یمانان له‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌: دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تیرۆریستان له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌خوازێت پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌و پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خێراتر بكرێت، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش كورت بكرێته‌وه‌ به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان. 
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ده‌ستپێشخه‌ری بۆ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، كه‌ ده‌ره‌ئه‌نجام پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. 
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌ لە کۆتایی كۆبونەوەکەدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ جەختیکردەوە لەسەر مەترسیەکانی داعش و رایگەیاند: کردەوە تیرۆریستیەکانی ئەم دواییە،  پێماندەڵێن: توانا هاوبەشەکانمان لەهاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی یەک بخەین، بۆ سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستان و تێکشکاندنیان.

 


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.