Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:29

کێشەی گرانبوونی بەنزین چارەسەر ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ڕایگه‌یاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوو رێگەوە ئاسانکاری بۆ بازرگان و بەنزینخانەکان دەکات بۆ ئەوەی نرخی بەنزین گران نەبێت و بە جۆرێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و بازرگان و بەنزینخانەکاندا بێت.

 ئاری کاکەشین بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت، چەند ھۆکارێک بوونە ھۆی ئەوەی نرخی بەنزین گران بێت، لەوانە ھاوردەکردنی بەنزین ھەندێک توندتر کراوە، کە پێویستە کوالیتی بەرز بێت و بەپێی رێنمایی نوێ بێت، جگە لەوەش نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان گران بووە و هەروەها نرخی دۆلاریش بەرز بووەتەوە، ئەمانە وایان کردووە نرخی بەنزین گران بێت.

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام حکومەت دەیەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات و بە دوو جۆر ئاسانکاری بۆ بازرگان و خاوەن بەنزینخانەکان بکرێت، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین جێگیر بێت و گران نەبێت.

ئاری کاکەشین سەبارەت بە ڕێکارەکان باسی لەوەکردووە،  ئەو بەنزینەی پێشتر دەھات، نەخۆشی لێ دروست دەبوو و ژینگەشی پیس دەکرد، بەڵام ئێستا کوالیتی بەرز کراوەتەوە، بۆیە حکومەت بەنیازە لە رێکارەکانی ھاوردەکردنی بەنزین لە خاڵە سنوورییەکان ئاسانکاری بۆ بازرگانان بکات و ئێمەش لە بەنزینخانەکان ھەندێک ھاوکارییان دەکەین، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین گران نەبێت.

ئاری کاکەشین  ده‌شڵێت، حکومەت بەنیازە لە بازگەکان نەھێڵێت تانکەرەکان دوابکەون و رێکارەکان ئاسان دەکات زووتر بێن.

 ئه‌وه‌شی خسته‌روو ، ئێمە وەکو خۆمان ھەندێک رێکارمان گرتووەتەبەر و توانرا رێگە نەدرێت نرخی بەنزین بەرزتر بێتەوە، ئەگەرنا گرانتر دەبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.