ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدهگهێنێت: شەوی رابردوو بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمی لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڕەشە جیدییەکانی تیرۆریستانی داعش ئەنجامدراوە و بڕیاردراوە بۆشاییە ئەمنییەکان بە هاوبەشی پڕبکرێنەوە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتى فەیسبووک بڵاوی كردهوهتهوه: شەوی رابردوو لە بەغدا لەگەڵ فەریق جەمال، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربووین لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی سەبازی و ئەمنی کە لەلایەن بەڕێز مستەفا کازمییەوە سەرپەرشتی کرا بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و دارایی لە حکومەتی فیدراڵی.
راشیدهگهێنێت: کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەو هەڕەشە جیددییانەی تیرۆرستانی داعش کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بۆشایی ئەمنی و سەربازییەوە دروستیان کردبوو، بووە هۆی شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەکی لیوای 10ی وەزارەتی پێشمەرگە و سەربازانی وەزارەتی بەرگری لە حکومەتی فیدراڵ.
جەبار یاوەر ئاماژە بۆ ئهوهش دهكات: لهكۆبوونهوهكهدا بڕیاردرا بە زیاتر چالاککردنی هەماهەنگی و کارە هاوبەشەکانی لیژنە هاوبەش و تیمە هاوبەشەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنتەرە هاوبەشەکانی نێوانمان، پڕکردنەوە بۆشاییەکان و ئاڵووێرکردنی زانیارییە هەواڵگرییەکان تا رێگربین لە دووبارەبوونەوەی کاری لەو جۆرە و زیاتر پتەوکردنی پشتێنە ئەمنییەکان و زیادکردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.