واین ماڕاتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ شەڕی داعش له لێدوانێكی تایبهتدا بۆ کوردستان تی ڤی گوتی: ئێمە بەردەوام هاوکارو پاڵپشتی بەهێزی پێشمەرگە دەبین، سەبارەت بە هێرشەکەی دوو شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەر هێیزى پێشمەرگە لە پردی وتەبێژی هاوپەیمان بۆ شەڕی داعش گوتی: سەرەتا بەناوی هاوپەیمانان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەربازە شەهیدەکانی پێشمەرگه دەکەین که له شەڕی دژ به تیرۆرستانی داعش جەنگان و نزای زوو چاکبوونەوە بۆ پێشمەرگه بریندارەکان دەکەین.
ماڕاتۆ گووتیشی: داعش له گۆڕەپانی هەرێمایەتی دووچاری شکستبۆتەوە، بەڵام تا ئێستا خۆڕاگر ماوەتەوە و هەروەها هەڕەشەیه ، تا ئێستاش دەنگو و سەدای ئایدەلۆژیایەکەی که بریتیە لە ڕق و قینه و ماڵوێرانی و تیرۆر له نێو زیان لێکەوتوان و تووندڕەوەکان له ناوەوە و دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوە، بەڵام توانای سەربازی و دارایی له کەمبووندایه.
هاوکات واین ماڕاتۆ ڕاشیگهیاند: هاوپەیمانان لەگەڵ هاوبەشەکانیان بەردەوام دەبن له لێدانی تیرۆرستان، ئەمەش ئەوە دهردهخات که یەکگرتنی جیهان ئەوە دەخوازێت که داعش هەمیشە له دۆڕاندابێت ، بۆیه بواریش نادەین جارێکی دیکه داعش سەرهەڵبداتەوە .
سەبارەت بە پلان و بەرنامەی تازەی هاوپەیمانان لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان گووتەبێژی هاوپەیمانی بۆ شەڕی داعش گوتی: ڕۆڵی هاوپەیمانان گۆڕانکاری بەسەر نەهاتووە، ئێمه لەگەڵ هاوپەیماننانمان کار دەکەین ، لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگه و هێزەکانی سوریای دیموکرات ، پێداگرین لەسەر شکستهێنانی بەردەوامی داعش.
گوتیشی: هاوپەیمانان بەردەوام دهبن له پێشکەشکردنی یارمەتی هەواڵگری وکەشف و ڕێنشاندەر و چاودێری لۆژیستی و هەروەها پیشکەشکردنی ڕێنمایی هێزە هاوبەشەکانمان بۆ بەرزبوونەوەی توانا له ئاستی ئۆپڕاسیۆن و ستراتیژیەت-دا.
وتهبێژی هاوپهیمانان بۆ شهڕی داعش گوتیشی: ئەگەر پێویست بکات و داوامان لێبكهن ئەوە هێزەکانی ئاسمانی بەکاردێنین.
ڕاشیگهیاند: وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەردەوامه له پاڵپشتی عێڕاق له مەشق و ڕاهێنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش. CTEF بەردەوامه له جەنگی عێڕاق دژ به داعش که ڕێکخراوی OIR سەرپەرشتی دەکات ، ئەم بەرنامەیه لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە هاوکاری دەکرێت، بەڵام بەرنامەکه هاریکارییەکانی ئاسایشی وەزارەتی دەرەوەی ناگرێتەوە.
له كۆتایشدا گوتی: دواجاریش پشکنین بۆ هەموو سەرکردەکان دەکرێت ئەوانەی ئامێرەکانیان به شێوەیەکی درووست له هەردوو وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا وەرگرتووە.
ئا / فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.