Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 11:57

د.هێمن هه‌ورامی هاوخه‌میی په‌رله‌مانى گه‌یانده‌ خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌کانی سنوورى پردێ

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2021/5/2، شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌سەرۆکی هەردوو لیژنەی كاروبارى پێشمه‌رگه‌و لیژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان یاوەرییان دەکرد، سەردانی هەرسێ خانەوانەی شەهیدانی شەڕی داعش شه‌هیدان (نەقیب پشتیوان زراری، ئیدریس بەرهەم، هێمن یەحیا سەعید)ى کرد کەشەوی ۱ی ئه‌و مانگه‌ له‌هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سنوورى پردێ له‌كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا شه‌هیدبوون.

له‌میانی سه‌ردانه‌كانیدا، د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بەناوی ده‌سته‌ی سەرۆکایەتى و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ پرسەو سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمیی گەیاندە خانه‌واده‌و كه‌سوكارى هەرسێ شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌كه‌، كه‌توانييان به‌خوێنی خۆیان خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌هێرشی تاریكپه‌رستان و تیرۆریستان بپاريَزن و به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه‌ بكةن، هیواشی خواست ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشیی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌كانیان بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.