Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 12:13

دیاری حوسێن : تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌کانیان هاوکاری و پشتیوانی ده‌کرێن

کوردستان TV
100%

دیاری حوسێن  جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک - گەرمیانی پ.د.ک له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیه‌كانی داعش و كه‌مته‌رخه‌می به‌غدا له‌مباره‌وه‌ رایگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ داعش ده‌توانیین بڵێین به‌لێ هاوكاری ده‌كرێن له‌ ناوچه‌كان كه‌ بوونیان هه‌یه‌ و ده‌حه‌وندرێنه‌وه‌ ، له‌ راستی هێزێك له‌ هه‌ر شوێنێك هه‌بێت ، خه‌ڵك هاوكاری و پشتیوانیان ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ كه‌ركووك دانیشتوون ، هه‌ندێك له‌ حه‌ویجه‌ بوون ، ئه‌وانه‌ هه‌ر هه‌موویان ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ تیرۆركردن و شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌ .

دوژمنانی ئێمه‌و ئه‌و هه‌رێمه‌ چاویان به‌و پێشكه‌وتنه‌ هه‌ڵنایه‌ت ، ده‌سه‌ڵاتیش له‌ عێراقدا لاوازه‌ و خه‌ریكی گه‌نده‌ڵین ، ئه‌وانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه‌ بۆ هه‌رێم دروست بكه‌ن . روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ ده‌لێن ده‌ستوور شه‌رعیه‌تی نیه‌ ، ئه‌وانه‌ بیر و عه‌قلیه‌تی شۆڤینیه‌ ناتوانن دژایه‌تی كورد نه‌كه‌ن به‌ڵكو هه‌میشه‌ ئاماده‌ن دژ به‌ كورد ره‌فتار بكه‌ن .

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراقی هیچ ده‌سه‌ڵاتی نیه‌ ، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ كه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌درێت له‌ نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بۆته‌ راستیه‌ك و واقیعێك چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ هه‌بێت ئه‌وا داعش ناتوانێت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ بكه‌ن و سوود له‌و بۆشاییه‌ وه‌ربگرێت و هێرش بكاته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان .

له‌ ئاكامی هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ باوه‌ر ناكه‌م هیچ شتێك بگۆڕێت ته‌نها ده‌موچاوه‌كان ده‌گۆڕێت ، پێویسته‌ ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ په‌رله‌مانی عێراق سوود به‌ خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێم بگه‌یه‌نن . سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی كه‌ركووك و پرسی هه‌لبژاردن له‌و ناوچانه‌ ، رایگه‌یاند خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هۆكار بووه‌ بۆ ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و هه‌روه‌ها ئاواره‌بوونی خه‌ڵكێكی زۆر و جوله‌ی شۆڤینیه‌كان و چالاك بوونی داعش هه‌مووی بۆ ئه‌و خیانه‌ته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، یاسای هه‌ڵبژاردنیش ئه‌مجاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه‌ ، به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم .

پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكی گه‌وره‌یه‌ ، له‌ سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق ، پشت ئه‌ستووره‌ به‌ خه‌ڵكی كوردستان ، پارتی دڵی له‌ كه‌ركووكه‌ و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین كه‌ پارتی سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بێنێت و جارێكی تر خیانه‌تێكی وه‌ك 16ی ئۆكتۆبه‌ر دروست نه‌بێته‌وه‌ .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.