ئهمرۆ یهكشهمه 2 ى 5 ى 2021 ، لهراگهێندراوێكدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێکی فەرمی لەبارەی پرسی ڕووماڵ و زەقکردنەوەی رووداوە توندوتیژییەکان كهواژووی شێروان عولا خورشید بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە بە وەکالەتی لەسەرە و هاتووه: بە ئاماژە بەو رووداوە توندوتیژییە کۆمەڵایەتییانەی کە ناوبەناو لە هەرێمی کوردستاندا ڕوو دەدەن و لەلایەن بەشێک لە میدیاکانەوە دەکرێن بە مادەیەکی میدیایی بەرفراوان و بە شێوەیەک زەق دەکرێنەوە کە دەبن بە هاندەر بۆ برەودان بە ئاراستەی توندوتیژی لەنێو کۆمەڵگەدا.
لهبهشێكی دیكهی نوسراوهكهدا ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه: پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەتیش بڕگەی سێیەمی مادەی سێیەمی ڕێنمایی ژمارە (1) ساڵی 2014ی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ماددەی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستاندا ئاگادارتان دەکەینەوە کە خۆتان بەدوور بگرن لەم شێوازە لە پەخشکردنی ئەو بڕگە و بەرنامانەی کە دەبنە هۆکاری تێکدانی باری دەروونیی خەڵک و شیرازەی خێزان، بە پێچەوانەوە بە پاڵپشت بە ڕێنمایی ئاماژەپێکراوی سەرەوە و گشت بڕیار و یاسا بەرکارەکانی تری پەیوەست بەم پرسە، ناچارین ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر بە کاناڵە سەرپێچیکارەکان بگرینە بەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.