Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:56

ئەڵمانیا جەخت لە بەردەوامی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

کۆنسولخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەولێر، پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

کۆنسولخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەولێر لە پەیامێکدا کە لە ھەژماری فەرمی کۆنسولخانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، تیایدا ھاوخەمی بۆ شەھیدبوونی سێ پێشمەرگە بەھۆی پەلاماری تیرۆریستانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پردێ دەربڕیووە.

لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و وەک بەشێک لە ھاوپەیمانی دژی داعش دەمێنێتەوە تا تێکشکاندنی تەواوی داعش.

پێشتر ھەر یەک لە کۆنسولخانەی ئەمریکا و فەڕەنسا لە ھەولێر و باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق ھاوخەمی خۆیان بۆ کەسوکاری شەھیدانی پەلامارەکەی داعش بۆسەر پێشمەرگە دەربڕی و پشتیوانی خۆیان بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردبووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.