Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 12:05

 سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان دیارییه‌کی رێزلێنانی به‌خشییه‌ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات

کوردستان TV
100%

تێكۆشه‌ری ناو زیندانه‌كانی به‌عس، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، رۆژنامه‌نووس، نووسه‌ری رۆمانی به‌ناوبانگی هه‌یئه‌، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات، رێزلێنانی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی بۆكرا.

له‌مه‌راسیمێكی خنجیله‌و شایسته‌دا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیيه‌وه‌، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی توانی دووجار له‌زیندانه‌كانی به‌عس هه‌ڵبێت، چه‌ندین به‌سه‌رهاتی ناو زیندان و كه‌سایه‌تیه‌ راستیه‌كانی رۆمانه‌كانی باس كرد، سه‌لام عه‌بدوڵڵا له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا چه‌ندین رووداوو به‌سه‌رهاتی سه‌یری به‌سه‌ر هاتووه‌، ژیانی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و نووسه‌رێك و رۆژنامه‌نووسێك له‌یه‌ك كه‌سایه‌تیدا كۆبووه‌ته‌وه‌.باسی شه‌هید بوونی ئه‌و هاوڕێ پێشمه‌رگانه‌ی بۆ كردین كه‌ له‌ته‌نیشتیه‌وه‌ شه‌هید بوون له‌وانه‌ هونه‌رمه‌ندی شه‌هید عه‌به‌ی مه‌لا.

سه‌لام عه‌بدوڵڵا كه‌سێكی نه‌رمو له‌سه‌رخۆ، ماوه‌ی نۆ ساڵه‌ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌باته‌.بۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی، بۆ خه‌باته‌كه‌ی، بۆ ساڵانی ناو زیندانی، بۆ جورئه‌تی هه‌ڵهاتنی، بۆ رۆمانه‌كانی، وه‌ك وه‌فایه‌ك، قه‌ڵغانی لقی سلێمانی و چه‌پكه‌گوڵی وه‌فاو تابلۆیه‌كی نه‌خشێنراوی خۆی بۆ كرا به‌ رێزلێنان و پێزانین..

 ئا- كامران

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.