ئه‌مرۆ شه‌مه 2 ى 5 ى 2021، دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك و هاوڕێكانی به فه‌رمی هاتنه ریزه‌كانی پارتییان ڕاگه‌یاند، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ د. كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك- گه‌رمیانی پارتی، هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی به پارتییه‌وه راگه‌یاند.
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەك له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه رایگه‌یاند: بەهۆی راستگۆیی و جدییەتی نوێنەرانی پارتی لە حکوومەت و راستیی سیاسەتی پارتی لەبارەی کەرکووک هاتووینەتە ریزی پارتییەوە.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لەگەڵ سەرکردایەتیی پارتی باسی هیچ پلە و پۆست و پارەیان نەکردووە، تەنیا داوایان کردووە پارتی رێزیان بگرێ و لە رێگەی نوێنەرەکانیانەوە هەوڵبدەن خزمەتی چەمچەماڵ بکه‌ن.
راشیگه‌یاند: داوا لە هەموو هاوڕێ و خزم و دۆستانمان دەکەین چیتر لەو جەهالەتەدا نەمێننەوە و وەرن پێکەوە لە ریزی پارتی خزمەت بکەین.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌دا، دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك - گه‌رمیاتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند: به‌خێرهاتنی كاك عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك و هاوڕێ و كه‌سانی نزیكی ده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاند: سوپاسی ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه ڕۆڵیان هه‌بوو، له‌وه‌ی ئه‌م تیمه دڵسۆزه شۆڕشگێره له پارتی و و قوتابخانه‌ی پارتی نزیك بنه‌وه و به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی كار بكه‌ن.
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: پارتی ئه‌و حزب و دامه‌زراوه‌یه‌یه، كه بارزانی نه‌مر به دووربینیی خۆی پێكی هێنا و ئه‌و ڕێبازه‌یه، كه تێیدا مرۆڤی كورد ده‌بێ باوه‌ڕی به خۆی و میلله‌ته‌كه‌ی خاكه‌كه‌ی و دۆسیه‌كه‌ی هه‌بێ. ئه‌م كه‌سانه له هه‌ر شوێنێك بووبێتن بۆ كورد و كوردستان و ئازادی و سه‌ربه‌ستی كاریان كردووه.
گوتیشی: ده‌رگای پارتی بۆ كه‌سانی دڵسۆز و تێكۆشه‌ر و شۆڕشگێر كراوه‌یه، ئه‌وه‌ی بیه‌وێ به پاكی و دڵسۆزی خزمه‌تی گه‌ل و خاكی كوردستان بكا، ئیمه پێشوازی لێ ده‌كه‌ین و ڕیزی لێ ده‌گرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.