وەزیری پەروەردە دواین زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت: له دوای جهژنی رهمهزان بهره و كردنهوهی دهرگای قوتابخانهكان دهڕۆن و پڕۆگرامەکانی وەرزی یەکەم و دووەم پووخت کراونەتەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە 5 ى 2 ى 2021، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ زانیاری نوێی ئاشكراكردو ڕایگەیاند: داخستنی دەرگای قوتابخانەكان ناچارییەو وابەستە نیە بەكوردستانەوە.
ههروهها راشیگهیاند: لە هەموو جیهان کێشەی نەکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان هەیە تەنها کوردستان نییە. گوتیشی: بەهۆی نەکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان رێژەی نەخوێندەواری بەرزبووەتەوە.
وهزیری پهروهرده لهكۆنگره رۆژنامهوانییهكهدا راشیگهیاند: ئامانجمان لە داخستنی دەرگای قوتابخانەکان تەنها پاراستنی گیانی خوێندکار و مامۆستایانە.
باسی لەوەشکرد: هەوڵ دەدەین لە پاش جەژن دەرگای قوتابخانەکان بکەینەوە و لەم چەند رۆژەدا ئەو پڕۆگرامانەی خوێندن، کە کەم و پوخت دەکرێتەوە ئاشکرادەکرێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، هەموو کەس دەزانێت خوێندنى ناو پۆل باشترە لە خوێندنى ئۆنلاین، بەڵام دۆخەکە ناچارییە و تەنیا توانراوە قوتابخانەى ئەلیکترۆنى دابمەزرێنن، ئەوەش کاتى پێویستە و ئەزمونێکى نوێیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.