شاکر حلبوسی ، وتەبێژی سەرۆکی پەڕلەمانی عێڕاق تایبەت بۆ کوردستان تی ڤی، رایگهیاند: هێزی پێشمەرگە هەمیشە هێزێکی خۆڕاگرەو ئێمەی عێڕاقی شانازی بە قارەمانیەتی براکانمان دەکەین.
هةروةها وتەبێژی سەرۆکی پەڕلەمانی عێڕاق گوتی: هەمومان غەمبار بووین بە شەهید بوونی چەند پێشمەرگەیەک کە لە پردێ لە لایەن داعشی تاریک پەرست شەهید کران، ئێمە دەزانین پێشمەرگەکان خۆڕاگرن و ئەمەش جاری یەکەم نیيە براکانمان لەلایەن تیرۆرستانەوە شەهید دەکرێن، بیرمان نەچێت پێشمەرگە لە ئازاد کردنی موسڵ و چەندن ناوچەیەکی دیکەی عێڕاق هاوشانی هێزە عێڕاقیەکان دژی داعش جەنگان.
حەلبوسی گوتیشی: دەبێت حکومەتی عێڕاق هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕو بونەوەی داعش بەهێز تر بکات.
شاکر حەلبوسی دهشڵێت: ئەوانەی بە دەستی ڕەشی تیرۆرستان و خوا نەناسان دەکوژرێن، دڵنیاین کە شەهیدن ئەوان دەبنە ڕەمزی فیداکاری بۆ هەموو عێڕاق.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.