کەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاو كرده‌وه.
لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: به‌پێی پێشبینییه‌كان ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم بە گشتى لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک هەیە لەئهمرۆدا.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مرۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 28 پله ، دهۆك 27 پله ، سلێمانی 29 پله ، كه‌ركوك 32 پله .
سبه‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 30 پله ، دهۆك 30 پله ، سلێمانی 30 پله ، كه‌ركوك 34 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.