به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت: به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌با، دەوام لەو لەو فەرمانگەیە بۆ ماوەى هەفتەیەک راگیراوە.
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى هاتووه: ئاگاداری دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان به‌گشتی و به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به په‌تای كۆرۆنا و گیانله‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكمان، لەمڕۆوە بۆ ماوەى هەفتەیەک دەوام لەو بەشە رادەگیرێت.
هه‌روه‌ها كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاندووه: راگرتنى دەوام لەو بەشە له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی پهتاكەیە.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئاگادارییه‌كه‌ی كاره‌بای سلێمانی هاتووه: هاووڵاتیان بۆ مامه‌ڵه‌ی كاروباروی وزه و تاپۆ و روخاندنى خانوو، پشكنینى پێوه‌رى كاره‌با و پاكتاوى پاره‌ى كاره‌با سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى نه‌كه‌ن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.