Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 20:36

له‌ ئه‌فغانستان هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌مڕۆوه‌ ده‌ستیان به‌ کشانه‌وه‌ کرد

کوردستان TV
100%

هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا و ناتۆ کە لە ئەفغانستان جێگیرکراون، لەمڕۆوە بە فەرمی دەستیان بە کشانەوە کرد.

سەربازانی ئەمریکا کە ژمارەیان لەنێوان دوو هەزار و پێنج سه‌د بۆ سێ هەزاردایە لەگەڵ نزیکەی حەوت هەزار کارمەندی سەربازیی ناتۆ کە هێشتا لە ئەفغانستاندان، لەمڕۆوە قۆناغ بە قۆناغ ئەو وڵاتە جێدەهێڵن.

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، لە پازده‌ی نیساندا ئاماژەی بەوە کرد کە لە یەکی ئایاردا پرۆسەی کشانەوەکە دەستپێدەکات و، پێش یازده‌ی ئەیلوول کە ساڵیادی داگیرکردنی ئەفغانستانە هەموو هێزە سەربازەکان دەکشێنەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە پرۆسەی کشانەوە بە داخستنی بنکە سەربازیە بچوککەکان لە یەک ساڵی رابردوودا دەستیپێکردووە و، دوای بڕیارەکەی بایدنیش پرۆسەکە خێراتر بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە تەنیا ئەمڕۆ شه‌ست سەربازی ئەمریکی ئەفغانستانیان جێهێشتووە.

لە حەوتی تشرینی یەکەمی دوو هه‌زار و یه‌كدا، بەهۆی ئەوەی ئەفغانستان چەکدارانی رێکخراوی ئەلقاعیدەی پەنادا، ئەمریکا و هاوپەیمانانی ناتۆ کە رێکخراوەکە بە بەرپرسیاری هێرشەکەی یازده‌ی ئەیلوول دادەنێن، ئەو وڵاتەیان داگیرکرد.

بە پێی خەملاندنەکانی زانکۆی براون لە ئەمریکا کە پرۆژەی تێچووەکانی جەنگ بەڕێوەدەبات، زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلار لە جەنگی ئەفغانستاندا خەرجکراوە کە بیست ساڵی خایاند.

لەو جەنگەدا ئەمریکا دوو هەزار و چوارسه‌د و چل و دوو سەربازی کوژراون و بیست هەزار و شه‌شسه‌د و شه‌ست و شه‌شی دیکەی برینداربوون، ناتۆش هەزار و سه‌د و چل و چوار کارمەندی کوژراون.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.