Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:18

فواد حوسێن به‌ سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵا به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌رێکه‌وت

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌سه‌ردانێكك فه‌رمی به‌ره‌و ڤاتیكان به‌رێكه‌وت و بریاره‌ له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان دیدار و گفتوگۆ ئه‌نجام بدات.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ و به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای دیپلۆماسی، فواد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه ‌به‌ره‌و وڵاتی ئیتاڵیا به‌رێكه‌وت.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوتی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌و سه‌دانه‌یدا بۆ ئیتالیا، رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ به‌پرسانی ئیتالیا و پاپ فرانسیس پاپای ڤاتیكان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و له‌باره‌ی سه‌ردانه ئه‌رێنییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌یانه‌ی پاپا فرانسیس بۆ عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

له‌ كۆتاییدا ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ رووی دیپلۆماسیه‌وه‌ ئه‌م سه‌دانه‌ی وه‌زیری ده‌روه‌ی عێراق بۆ ڤاتیكان گرنگی خۆی هه‌یه‌.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.