ئەمڕۆ شەممە 2021.5.1، بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، مانگی سوری عێراقی لقی هەولێر 100 سەبەتەی خۆراکی بەسەر کرێکاران دابەشکرد.
لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی ئامادەی بوون، مانگی سوری عێراقی لقی هەولێر، 100 سەبەتە خۆراکی بەسەر کرێکارانی ژینگەپارێزی و خاوێنکردنەوەی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دابەشکرد، هەر ئەمڕۆش لەدرێژەی ئەم هەڵمەتە 300 سەبەتەی تری خۆراک بەسەر کرێکارانی دیکەی ژینگەپارێزی و خاوێنکردنەوەی پارک و باخچەکان و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی تری سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دابەشکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.