Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:20

ئه‌یاکس ئه‌مستردام گرێبه‌ستی ئێریک تین هاگی راهێنه‌ری تا هاوینی ساڵی 2023 درێژکرده‌وه

کوردستان TV
100%


یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ئێریك تین هاگی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوسێ درێژكرده‌وه.
تین هاگ خۆشحاڵی خۆی به‌ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه‌ شاره‌زاییه‌كی باشی له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌یاكس په‌یداكردووه‌و هه‌نگاوی داهاتووی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی دیاریكردووه.
 درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی تین هاگ له‌گه‌ڵ ئه‌یاكس ته‌واوی ڕێگاكانی له‌به‌رده‌م یانه‌ی تۆتنهام داخست كه‌ هه‌وڵی ده‌دا ڕاهێنه‌ره‌كه‌ بكاته‌ شوێنگره‌وه‌ی خۆزێ مۆرینیۆ، پێشتریش مارك ئۆڤه‌رمارس به‌ڕێوه‌به‌ری تیپی تۆپی پێی ئه‌یاكس ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌یان ئۆفه‌ری له‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌نداوه‌ پێگه‌یشتووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ یانه‌یه‌ك ئاشكرابكات.
 تین هاگی ته‌مه‌ن په‌نجاویه‌ك ساڵ له‌ ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده‌ به‌ ڕاهێنه‌ری ئه‌یاكس ده‌ستنیشانكراو نازناوی خولی هۆڵه‌ندای له‌ وه‌رزی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ دووهه‌زارونۆزده‌ بۆ یانه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌م وه‌رزه‌شدا، ئه‌یاكس له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی هۆڵه‌ندایه‌و له‌ مسۆگه‌ركردنی نازناوی خوله‌كه‌ نزیك بۆته‌وه‌ .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.