Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 13:38

ئه‌م ئێواره‌یه‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید میوانداری ئێڵچی ده‌کات

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی سی و چواره‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر پێنج و پازده‌ خوله‌كی ئه‌مرۆئێواره‌ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ئێلچی.
 له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌كانی كۆتایی لالیگا، ڕكابه‌ری له‌نێوان یانه‌كانی ڕیزی پێشه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خوله‌كه‌ به‌هێزتر ده‌بێت، بۆیه‌ ئه‌تله‌تیكۆ هه‌وڵ ده‌دات درێژه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی بدات و پارێزگاری له‌ جیاوازی دوو خاڵی نێوان خۆی و نزیكترین ڕكابه‌ره‌كانی بكات و نازناوی خولی ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ دوای حه‌وت ساڵ و یازده‌مین جار له‌ مێژووی خۆی مسۆگه‌ربكات.
 له‌م یاریه‌دا خۆرخی كۆكی كاپتنی ئه‌تله‌تیكۆ جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ڕۆخی بلانكۆس بێت، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتاوسێ خاڵ له‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و ئێلچیش به‌ سیی خاڵ له‌ پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ند دێت و مه‌ترسی دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ دووه‌كانی له‌سه‌ره.
 دیێگۆ سیمیۆنی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئێلچی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز ڕكابه‌ری ده‌كات به‌ تایبه‌تی له‌ دوای ده‌ستنیشانكردنی فران ئیسكریبا به‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه كه‌ گۆڕانكاری له‌ شێوازی یاریكردنی تیپه‌كه‌ كردووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت  ئاستێكی به‌رز له‌سه‌ر یاریگای خۆی نیشان بدات، سه‌باره‌ت به‌ ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگاش، سیمیۆنی ئاشكرایكرد كه‌ كێبڕكێكردنی چوار یانه‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانیا خزمه‌تی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌كات و نیشانه‌ی به‌هێزی لالیگا ده‌گه‌یه‌نێت .

  
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.