Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 12:52

پەڕەشوت وانێک لە چیای کۆڕەک دەکەوێتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

په‌ڕه‌شوتوانێك له‌ به‌رزاییه‌كانى چیاى كۆڕه‌ك له‌كاتى خۆ هه‌ڵدان ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى سه‌ربه‌ قه‌زاى سۆران به‌فریاى ده‌كه‌ون

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند ئەمرۆ هه‌ینى 30/4/2012 کاتژمێر 9:00 دوو هاووڵاتى دانیشتووى شارى دهۆك به‌ مه‌به‌ستى وه‌رزشكردن له‌ به‌رزایى چیاى كۆڕه‌ك به‌ په‌ڕه‌شوت خۆیان هه‌ڵده‌ده‌ن له‌ ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌ په‌ڕه‌شوتوانه‌كان به‌ هۆى كێشه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ دواى ئاداگاركردنه‌وه‌یان تیمى به‌رێوه‌به‌ورایه‌تى به‌رگرى شارستانى قه‌زاى سۆران به‌هاناى وه‌رزشوانه‌كه‌ ده‌چن و ده‌یدۆزنه‌وه‌ له‌ راگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ دواى نیوكاتژمێر گه‌ڕان و پشكنینى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى وه‌رزشوانه‌كه‌ به‌ بریندارى ده‌دۆزنه‌وه‌و به‌ ئامبولانس ده‌بردرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ناحیه‌ى خه‌لیفان شایه‌نى باسه‌ وه‌رزشوانه‌كه‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و دانیشتوى پارێزگاى دهۆكه‌ له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كى دیكه‌یدا به‌ مه‌به‌ستى خۆهه‌ڵدان به‌ په‌ڕه‌شوت ده‌چێته‌ چیاى كۆره‌ك چیاى كۆره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى شارۆچكه‌ى رواندز به‌رزیه‌كه‌ى 2127 مه‌تره‌ به‌شێكى ئه‌و چیایه‌ بۆته‌ شوێنى گه‌شتیارى ساڵانه‌ تا ناوه‌ڕاستى هاوین به‌فرى له‌سه‌ردا ده‌مێنێته‌وه‌ و كه‌شو هه‌وایه‌كى ساردى هه‌یه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ گه‌شتیارێكى زۆر روو له‌و چیایه‌ ده‌كه‌ن بۆ كات به‌سه‌ر بردن

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.