Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 14:17

کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان: تا ئێستا 124 حزب و لایه‌نی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خۆیان تۆمارکردووه‌

کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: له‌ كۆی دووسه‌د و 65 حزب و لایه‌نی سیاسی كه‌ به‌ فه‌رمی مۆڵه‌تی كاركردنییان هه‌یه‌، نزیكه‌ی 124 لایه‌نی سیاسی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ له‌ رێككه‌وتی ده‌ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت.

جومانه‌ غلای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: ده‌رگای خۆتۆماركردنی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق تا سه‌ره‌تای مانگی ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مجاره‌یان به‌ هیچ جۆرێك درێژناكرێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسی و كه‌سه‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كه‌ خۆیان ناونووس كردووه‌ بۆ خۆكاندیدكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گه‌یشتۆته‌ هه‌زار و 116 قه‌واره‌ی سیاسی.

راشیگه‌یاند له‌ ئێستادا 265 حزب و لایه‌نی سیاسی به‌ فه‌رمی خۆیان ناساندووه‌ تا ئێستا له‌و ژماره‌یه‌ش 124 هێز و لایه‌نی سیاسی به‌ فه‌رمی رایانگه‌یاندووه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ن.

هاوكات 38 هاوپه‌یمانییه‌تی فه‌رمی هه‌یه‌ و تا ئێستا 11 هاوپه‌یمانییه‌تی خۆیان بۆ هه‌لبژاردنی داهاتوو ناونووس كردووه‌.

لەلایەکی دیکەوە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەمەبەستی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق لیژنەیەکی بۆ بانگهێشتکردنی نوێنەرانی وڵاتانی بیانی پێک هێناوە و بڕیاریشە بانگهێشتنامەكه‌ بۆ 75 وڵات و رێکخراوی نێودەوڵەتی بنێردرێت.

بڕیارە لە 10ی یٔۆکتۆبەری ئەمساڵدا هەڵبژاردنی عێراق بەڕێوە بچێت، بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئەو هەڵبژاردنە 24 ملیۆن و نۆ سه‌د و حه‌وت هەزار و 670و نۆ هاووڵاتی مافی دەنگدانی دەبێت، لەو ژمارەیەش تاکوو ئێستا نزیکەی 16 ملیۆن هاووڵاتی تۆماری بایۆمەتریی نوێ كردووه‌ته‌وه‌ و 14 ملیۆن و 316 هەزار هاووڵاتیش کارتی دەنگدانی وەرگرتووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.