Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:51

به‌هۆی سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند فەرمانبەرێکی نەخۆشخانەکه‌ ده‌رچوو

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکیدا رایگەیاند، به‌هۆی رووداوی ته‌قینی بوتڵی ئۆكسجین و سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب، فەرمانی دەستگیرکردنییان بۆ چەند فەرمانبەرێکی نەخۆشخانەكه‌ ده‌ركردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە چەند رێوشوێنێکی لەبارەی ئەو رووداوە گرتووه‌ته‌به‌ر.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسی بەشی چاککردنەوە، بەرپرسی بەرگری شارستانی، بەرپرسی چاککردنەوەی بوتڵی ئۆکسجین و یاریدەدەری کارگێڕی و چەند فەرمانبەرێکی دیکە لەو نەخۆشخانەیە دەرچووه‌، گوته‌ له‌ شایه‌تحاڵانی شوێنی رووداوه‌كه‌ش وه‌رگیراوه‌.

شه‌وی بیست و چواری نیسان بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا لە بەغدا، هه‌شتا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سه‌د و ده‌ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.