Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:50

شاره‌وانی هه‌ولێر: به‌ ناوی جه‌ژنانه‌ پاره‌ به‌ کرێکارانی شاره‌وانی نه‌ده‌ن 

شاره‌وانی هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بڕیاری ڕێگریکردن لە پێدانی پارە لەلایەن هاونیشتیمانیانەوە بە کارمةندان و کرێکارانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک، دوای ئەوە هات کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان گلەیی ئەوەیان کرد کە بەشێک لە کرێکار و کارمەندانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک داوای پارە دەکەن بەناوی جەژنانە و هەر کەسێک پێیان نەدات ماڵەکەی نیشان دەکەن زبڵ و خاشاکی کۆناکەنەوە کە ئەمەش سەرپێچییە و بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت. 

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: هەر کارمەندێک یان کرێکارێکیش لە سنووری هەر شەش شارەوانی داوای پارەی کرد ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن به‌ تیمه‌كانی شاره‌وانی بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.