Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:38

ئیسرائیل.. لە رووداوێکدا 44 کەس گیانیان لەدەستدا زیاتر له‌ 100 که‌سیش برینداربوون

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو لە مەراسیمێکی ئاینی لە ناوچەی جەلیل 44 ئیسرائیلی بەهۆی قەرەباڵغی و داڕمانی پردێكه‌وه‌ گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، لە بۆنەیەکی ئایینی جولەکەدا لەسەر چیای میرونی باشووری ئیسرائیل، لە ئاکامی قەرەباڵغییەوە، 44 کەس گیانیان لەدەستدا و 150 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، دەیان هەزار کەس تێیدا ئامادەبوون و به‌خسكێنه‌ بەشداربووان لەدەرچەى تایبەت بە دەرچوون خلیسکاون لەو شوێنە ئاینییە ئەوەش پاڵ پێوەنان و قەرەباڵغى زۆرى لێکەوتووەوە.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش  ئەمەی بە کارەساتیکی گەورە ناوبرد.

رێوڕەسمی (لاک بعومەر) رێوڕەسمێكی ئایینیی گرنگی جووەکانە، ساڵانە لەسەر چیای جرموق بەڕێوەدەچێت، کە لەسەر چیاکە مەزارگەی حاخام شەمعوون بار یووشای لێیە، مێژووەکەی بۆ سەدەی سێ دەگەڕێتەوە.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.