Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:31

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بەبۆنەی (54)ەمین ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی (التأ‌خی)

کوردستان TV
100%

له‌ په‌یامێكى پیرۆزباییدا دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەڕێوەبەرایەتی وستافی نووسین و کادیرانی ماڵپەڕ و رۆژنامەی ئەلیکترۆنی (التأ‌خی) دەرچوونی رۆژنامەی (التأ‌خی) بەر لە(٥٤)ساڵ دەستكەوتێكی دیكەی گرنگ بوو لە رێرەوتی رۆژنامەگەریی كوردیدا بۆ خزمەتگەیاندن بە میدیا و راگەیاندن، كە بە بەبڕیار و رێنوێنی رابەری نەتەوەییمان (بارزانی نەمر) دەرچوو، تا ئەمڕۆكەش لەو ئەركە پیرۆزەی بەردەوامە.

ڕاشیگه‌یاند:  رۆژنامەی(التأ‌خی) وەك رۆژنامەیەكی رەسەن و دێرین خاوەن تایبەتمەندی جیاوازی خۆیەتی بۆیە پێگەیەكی دیار و كاریگەری هەبووە لەبەرەوپێشچوونی بزاڤی رۆشنبیریی و كولتووریدا، هەروەها خزمەتێكی زۆری رۆژنامەگەریی كردووە لەرووی چەندایەتی و چۆنیەتیەوە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: لەو قۆناغەشدا بە هەمان پەیامی پیشەوەرانە و دڵسۆزانەی خۆی وەك رۆژنامەیێكی ئەلكترۆنی برەو بە كوولتوور و رۆشنبیریی نەتەوەییمان دەدات و هەردەم سەكۆیەكی راستەقینەی دیالۆگی فرە رەنگ و دەنگ و زمانی رۆشنبیر و رۆژنامەنووسانە. بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە وێرای پاڵپشتی دەزگای رۆژشنبیری و راگەیاندن بۆ رۆژنامەی (التأ‌خی)، پیرۆزبایی(٥٤)ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەكە لە ئێوە و لە خوێنەرانتان دەكەین هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.