Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:32

ڕونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بڕیاری ڕێگریکردن لە پێدانی پارە لەلایەن هاونیشتیمانیانەوە بە کەرماندان و کرێکارانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک، دوای ئەوە هات کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان گلەیی ئەوەیان کرد کە بەشێک لە کرێکار و کارمەندانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک داوای پارە دەکەن بەناوی جەژنانە و هەر کەسێک پێیان نەدات ماڵەکەی نیشان دەکەن زبڵ و خاشاکی کۆناکەنەوە کە ئەمەش سەرپێچییە و بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ی شاره‌وانی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ  شاره‌وانی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کە بەهیچ شێوەیەک بەناوی جەژنانە پارە نەدەن بە کارمەندان و کرێکارانی شارەوانی.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: هەر کارمەندێک یان کرێکارێکیش لە سنوری هەر شەش شارەوانی داوای پارەی کرد ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە بۆئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.