كاروانێكی ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشته ئۆرگوای، ئه‌ویش بۆ پێدانی به یاریزانانی تۆپی پێی وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور به‌ر له‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
كاروانه‌كه له په‌نجاهه‌زار ژه‌می ڤاكسینی جۆری سینۆڤاكی چینی پێكهاتبوو كه له لایه‌ن كۆمپانیای سینۆڤاكی چینیه‌وه به دیاری پێشكه‌شی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور كراوه.
تا ئێستاش یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور ناسراو به كۆنمیپۆل كاتی پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ی به یاریزانانی ئه‌و كیشوه‌ره ئاشكرانه‌كردووه، لویس لاكالبۆ سه‌رۆكی ئۆرگوای ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ یاریزانانی ئه‌مه‌ریكای باشوور كه نێوه‌ندگیری له نێوان كۆمپانیای سینۆڤاك و كۆنمیپۆل كرد.
چین 50 هه‌زار ژه‌مه ڤاکسین پێشکه‌ش به‌یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریکای باشوور ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.