Erbil 1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 00:00

په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه‌ ئاینییه‌کان ده‌کات

کوردستان TV
100%

لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی په‌رله‌مانی كوردستان تاووتویی چەند بابەتێك دەكات.
له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: دوێنێ چوارشه‌مه‌ 29 ى 4 ى 2021 ، كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و ته‌واوی ئه‌ندامان به‌رێوه‌چوو و تاتووتووێی چه‌ند بابه‌تێك كراوه‌.
راشیده‌گه‌یه‌نن:  له‌كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نوسراوو یاداشتانە كرا كەئاڕاستەی لیژنەكه‌ كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و بیروڕا گۆڕینەوەی ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان به‌وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌، ئەوانه‌ی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كران، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان تاوەکو ئەوانیش ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بکەن.
هه‌روه‌ها لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی راشیده‌گه‌ێنێت: ھەرلەكۆبوونەوەكەدا بەگرنگییەوە باس لەخاڵی دووەمی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (10)ى ئاساییی رۆژی سێشه‌ممه‌ 2021/4/27 كرا سەبارەت بەگفتوگۆی كراوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه‌ ئاینی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ.
له‌كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نن: كەھەر لەو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لەلایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانه‌وه‌ لیژنەكەیان و چەند لیژنەیه‌كی تر راسپێردران كەبڕیارو راسپاردەی تایبەت ئامادە بكەن لەپێناو پاراستنی ئاشتیی كۆمەلایەتی و پاراستنی بەھا پیرۆزییە ئاینی وكۆمه‌ڵایەتییەكان.

zagros العربیه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.