ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرژەنتینی و ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا لە دوای یاریەكە ڕایگەیاند كە تیپەكەی لە هەردوو گێمی یاریەكەدا بە دوو ئاستی جیا دەركەوت.
ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرژەنتینی و ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا لە دوای یاریەكە ڕایگەیاند كە تیپەكەی لە هەردوو گێمی یاریەكەدا بە دوو ئاستی جیا دەركەوت.
لە گێمی یەكەم ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد، بەڵام بردنەوە لە یانەیەكی وەك مانچستەرسێتی كارێكی سەختەو لە گێمی دووەم ئەوان باشتر بوون و بە تەواوی كۆنتڕۆڵی یاریان كرد.
پۆچیتینۆ گوتیشی، هەردوو گۆڵەكەی مان سیتی تووشی داڕمانی كردین كە بە ڕێككەوت بوو، بەڵام دەبێ قبوڵی بكەین، ئەم دوو گۆڵەمان لە قۆناغی پێش كۆتایی لێكرا، ئەمەش زۆر ئازاری داین، ڕاهێنەرە ئەرژەنتینیەكە ئاشكراشی كرد كە لە یاریەكەدا تواناكانیان وەك پێویست دەرنەخست، لە یاری گەڕی هاتنیش دەبێت سوود لە دەرفەتەكان وەربگرن، بەڵام مانچستەرسیتی چانسی باشتری هەیە، لەبەرئەوەی سەركەوتنی لە یاری گەڕی چوون و لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆماركردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.