له ده‌سپێكی ئه‌م نووسینه، یه‌كسه‌ر ده‌چینه هه‌ڵدانه‌وه‌ی ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده جووه. به پێناسه‌یه‌كی كورت، قفلی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌ڵێین، ئه‌م هونه‌رمه‌نده، ڕۆحشیرینه، ده‌نگ ئه‌فسوناوییه، پاشای سه‌رده‌می خۆی بووه له گۆرانی و سه‌ما و ئاهه‌نگه گه‌وره‌كان و یانه‌ی شه‌وان. هه‌وادارانی خۆی دێنا جۆش و خرۆش. سه‌لیمه‌ی جوو، ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری ئاواز و گۆرانی.
سه‌لیمه موراد: له ساڵی 1905 له به‌غدا له‌دایكبووه، ئه‌ستێره‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1922 تا ڕۆژی مردنی ده‌گه‌شایه‌وه، له ساڵی 1953 ده‌بێته هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عێراقی (نازم غه‌زالی*)، له ساڵی 1974 كۆچی دوایكردووه. له لایه‌ن نووری سه‌عید، نازناوی پاشای پێبه‌خشراوه، به سه‌لیمه پاشا ناسراوه. چه‌ندین ئاهه‌نگ و فێستیڤاڵ و شه‌وه ئاهه‌نگی له ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه ئه‌نجامداوه. (1)
سه‌لیمه، سه‌ماكه‌ر و گۆرانیبێژی ناسراوی عێراق، خاوه‌ن ده‌نگێكی خۆش و ڕووخسار ناسك و جوان و ڕوحسووكبووه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی جووله‌كه‌ی به‌غدا بووه. مامۆستای بالیه و وه‌رزش و گۆرانی كهشافهی قوتابخانه‌كان بووه. له خێزانێكی زه‌نگین و ده‌ستڕۆیشتوو و خانه‌دان بووه(2). ئه‌مه‌ش وای له سه‌لیمه كردووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی زوو تێكه‌ڵ به بنه‌ماڵه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵاتدار و هونه‌ردۆستان و موزیكژه‌نان بێت. له كۆڕ و به‌زم و دیوه‌خان و ئاهه‌نگی شه‌وان، گۆرانی بڵێت و به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ناوبانگی په‌یدابكات. تا ئێستاش، گۆرانییه‌كان و ئاوازه‌كانی نه‌مری و هونه‌رێكی جوان و ڕه‌سه‌ن و به‌ها و سه‌دای خۆی هه‌یه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده جووله‌كه‌یه، ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی گۆرانی بووه له سه‌رده‌می خۆیدا، ئه‌مه‌ش وایكردووه لای تاكی كوردیش جێگای بایه‌خ بێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له خه‌یاڵ و بیر و هونه‌ردۆستان هه‌بێت و یادگارییان له‌گه‌ڵ ده‌نگ و ڕه‌نگ و ڕووخساری جوانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌بێت. له نێو ئه‌ده‌بیش، ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه به‌رچاو ده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌م نووسینه، ئاوڕێك له‌م بواره ده‌ده‌ینه‌وه، سێ ڕۆماننووسی دیاری كورد، به گرنگی و بایه‌خی زۆره‌وه، باسی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یان كردووه. بۆ چه‌ندین جار وه‌ك گۆرانیبێژ و سه‌ماكه‌ر و سۆزانی و خاوه‌نی گازینۆ و مه‌لها و ئه‌ستێره‌ی دیاری گۆرانی و مه‌قاماتی عێرقی ناوی ده‌به‌ن. بێجگه له‌مه‌ش بۆ چه‌ندین جار ناوی هاوسه‌ركه‌شی هاتووه، كه ئه‌ویش گۆرانیبێژی دیاری عێراق و جیهانی عه‌ره‌بی بووه. دواتر هه‌ردووكیان هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن و پێكه‌وه چه‌ندین گۆرانی ده‌ڵێن و ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه سازده‌كه‌ن؛ ئه‌ویش (نازم غه‌زالی). جا له‌م نووسینه، سه‌لیمه پاشا، وه‌ك سۆزانیی و سه‌ماكه‌رێكی نێو ده‌ق و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قیش، ده‌بینین وه‌كوو ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری گۆرانی و مه‌قاماتی عێراقی و عه‌ره‌بی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، جێگه‌ی بایه‌خ و ناوبانگییه. ته‌نانه‌ت وه‌ك جوویه‌كی عێراقی ئاماده نه‌بوو، بۆ ئیسرائیل كۆچ بكات و تا له زێدی خۆی سه‌ری نایه‌وه. له ڕێی ئه‌م سێ ڕۆمانه‌ش، تیشكی زیاتر ده‌خه‌ینه سه‌ر و به چه‌ند ورده‌كاری و زانیاریه‌كی تر ئاشنا ده‌بین.
با سه‌ره‌تای ئه‌م باسه، ڕۆمانه‌كه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ(3) به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه. ئه‌ویش له سه‌ر زاری یه‌كێك له كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌و ڕۆمانه‌یه. ئه‌ویش شه‌هابه‌ی هونه‌رمه‌نده، باسی ئه‌وه ده‌كات، كه چۆن چویته به‌غدا و گۆرانی گوتووه. دواتر عاشقی گۆرانیبێژێكی ناودار ده‌بێت، چه‌ند جارێك به‌و یاده‌وه ڕوو له به‌غدا ده‌كاته‌وه.
" ڕوومان كرده (مه‌لهای جه‌واهیری) كه ئه‌وكات خاوه‌نه‌كه‌ی (سه‌لیمه موراد)ی گۆرانیبێژ بوو كه پێیان ده‌گووت (سه‌لیمه پاشا)." (4)
شه‌هابه كه عاشقی گۆرانیبێژ (ئوم كه‌لسووم) بووه. كه له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانبێژێكی ناوداری عێراق، به‌شداریان له ئاهه‌نگێكی گۆرانبێژی میسر (ئوم كه‌لسووم)، كردووه و گۆرانیان گووتوه. له‌وێ عاشقی یهكدهبن و به‌یه‌كه‌وه چه‌ند پیاسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی شه‌هابه دێته‌وه هه‌ولێر. " گازینۆ هیلال، له به‌غدا، كه مه‌لهایه‌كی بریقهداربوو، له یه‌كێك له سووچه‌كانی گۆڕه‌پانی (مه‌یدان)؛ ئینگلیزه‌كان له ساڵی 1918 دروستیان كردبوو. ئه‌م مه‌لهایه، كه من ته‌نها جارێك له دووره‌وه بینیبووم، هه‌وه‌ڵجار ناوی (مایستیك) بوو، پاشان ناویان گۆڕی و كردیانه هیلال. شه‌هابه ده‌یگێڕایه‌وه، ده‌یگوت: "سه‌ماكه‌رێكی به‌ژن زراڤی تورك ناوی (لان) بوو له‌وێ به‌زمی سه‌مای گه‌رم ده‌كرد. ئنجا پاشان ژنێكی سه‌ماكه‌ری دیكه به‌ناوی (ماریكا دیمیتری) په‌یدا بوو كه پۆلۆنی بوو." شه‌هابه ده‌یگوت"سه‌لیمه مورادی گۆرانیبێژ له 1924_ ه‌وه له‌وێ گۆرانیی گوتووه و قه‌وانی هه‌بووه؛ جگه له‌مه سه‌لیمه موراد هه‌ر ساخبێری گازینۆكهش بوو كه پاشان مێردی به نازم غه‌زالی كرد..."(5)
ئیسماعیل حه‌مه‌ده‌مینیش، له ڕۆمانی (ئه‌ودیوی سنوور. باڵه‌فڕه به‌نێو دارستانه‌كانی مانگدا.(6) باس له كاره‌كته‌رێك ده‌كات به ناوی ئه‌دۆنیس. دوای كوژرانی باوكی، له‌گه‌ڵ سوهای دایكی دێته به‌غدا. دایكی شه‌وانه له یانه‌یه‌ك سه‌ما ده‌كات و كوڕه‌كه‌شی له لای پیاو و ژنێكی كوردی فه‌یلی داده‌نێت و دوور له گرتن و كوشتن، ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، دوای ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن زڕباوكییه‌وه، دایكی له به‌رچاوی له مه‌لهایه‌كی شه‌وانه ده‌كوژرێت. ئه‌دۆنیس، له‌و مه‌لهایه له‌گه‌ڵ ژنه سۆزانیه‌كان ده‌ژێت و ئه‌وانیش چاویان لێده‌بێت. ئه‌و مه‌لهایه هی سه‌لیمه موراده. له‌م ڕۆمانه چه‌ندین جار ناوی ئه‌و گۆرانیبێژه وه‌كوو سۆزانییه‌كی گه‌وره و خاوه‌ن مه‌لهایه‌كی به‌ناوبانگ، ناوی دێ. "ئه‌دۆنیس له یه‌كێك له ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی كورده‌كانی به‌غدا گه‌وره ده‌بێت زۆربه‌یان فه‌یلین، ئه‌دۆنیس دیاله‌كتیكیی سۆرانی سلیمانی له نێو دیاله‌كتیكیی فه‌یلیدا ده‌توێنێته‌وه. سوهاش زۆر زوو له مه‌لهاكانی (سه‌لیمه موراد) كار ده‌دۆزێته‌وه... (7)" ئه‌م كاركردنه زۆر ناخاێنێت و هه‌ر له‌و مهلهایهدا به چه‌قۆ ده‌كوژرێت و ئه‌دۆنیس بێكه‌س ده‌بێت. به ناچاری له‌و شوێنه كارده‌كات. ئه‌مجاره، وه‌ك هه‌رزه‌كارێك له نێو گه‌واد و له‌شفرۆش و سه‌ماكه‌ر و سینگ و ماچ و مه‌مك و لاق و جه‌سته‌ی ڕووتی ژنان گه‌وره ده‌بێت. هه‌رله‌و شوێنه‌ش لای سه‌لیمه ده‌ژێت و پاره‌ی ئاره‌ق و سه‌رمێزه‌كان و ژنه‌كان له مشتهریهكان وه‌رده‌گرێت و خه‌ریكی ده‌فته‌ری حیساباتی سۆزانیهكانی (پاپوچی سپی‌دا)ده‌بێت. به‌ڕۆژ ده‌خوێنێت و به شه‌ویش له مهلهایهكان و ژیانی ئه‌وان به سه‌رده‌بات. هه‌روه‌ها ده‌بێته هاوڕێی گۆرانیبێژ نازم غه‌زالی، هاوسه‌ری (سه‌لیمه).).
"ئه‌و ئێواره‌یه ئه‌دۆنیس له ژووره‌كانی پشت ته‌خته‌ی سه‌ماكردنی مهلهاكهوه له باوه‌شی سه‌لیمه مورادی خانمدا یه‌كه‌م موچڕكه‌ی سێكسوالی به‌جه‌سته‌یدا هات و چۆ ده‌كات. سه‌لیمه موراد هه‌ست به موچڕكهكهی ده‌كات و زیاتر گه‌رمایی له‌شی خۆی پێده‌به‌خشێت... ) . 8)"
دواتر ئه‌دۆنیس له لایه‌ن، كه‌سێكه‌وه به‌ناوی (ملازم جوانرۆ). پێیده‌ڵێت، كه ئیدی تۆ چیتر ئه‌دۆنیس نێو مه‌لهاكان نیت، له‌مه‌ودوا ئه‌دۆنیسی شۆڕشگێری. به‌م شێوه‌یه له كاری نێو مهلهایهكه ده‌چێته نێو خانه‌ی شۆڕش و كوشتن و له‌ناوبردنی ناحه‌زانی شۆڕش. تا دواتر له لایه‌ن ئه‌ویش ده‌كوژرێت. هه‌ر له ڕۆمانه‌كه، ئهدۆنیش په‌یوه‌ندی ده‌كات به گرووپی (بازی سوور ل582)، بازی سوور، ئاماژێكه بۆ ڕێكخراوی (هه‌ڵۆی سوور) كه له به‌غدا له ساڵی 1976 دامه‌زرا و به‌شی زۆریان كوردی فه‌یلی بوون. ناوهێنانی ملازم جوانرۆ له چه‌ند شوێنێك، هه‌روه‌ها (ملازم جوامێر، ل59) ناوی هاتووه. ، ڕه‌نگه ئه‌و ملازم جوانڕۆیه، هه‌ر ئه‌و ملازم جوامێر (1947 _ 1978) بێت له سێداره ده‌درێت!(9)
" ملازم جوانڕۆ و هه‌موو براده‌رانی دیكه‌ی به‌غدا ڕێكخراوێكی بچوكیان دامه‌زراندبوو. له لایه‌ن به‌عسییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كران و به‌ماوه‌یه‌كی كورت له سێداره ده‌دران...(10)" له‌م ڕۆمانه، كه باس له مهلهایهكهی سه‌لیمه ده‌كرێت، سه‌لیمه پێش دامه‌زراندنی ئه‌م ڕێكخراوه له ساڵی 1974 كۆچی دوایی كردووه، هیچ مهلهایهك به سه‌رپه‌رشتی سه‌لیمه‌وه له‌وكات نه‌بووه، ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه پێش دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه. هه‌رله‌م ڕۆمانه هاتووه ئه‌دۆنیس له ته‌مه‌نی چوارده ساڵی دێته نێو ئه‌و ڕێكخراوه، ئه‌گه‌ر له 1976 په‌یوه‌ندی كرد بێت، ئه‌وا دووساڵ زیاتر سه‌لیمه مراد مردووه. به‌ڵام ناوهێنانی سه‌لیمه موراد پێش دامه‌زراندنی ئه‌م ڕێكخراوه كه ئه‌دۆنیس تێیدا كاری كردووه. وه‌ك سه‌ماكه‌ر و خاوه‌ن مه‌لها، كه سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین سۆزانی كردووه و شه‌وان به ئاهه‌نگ و سه‌ما و گۆرانی و ڕابواردن كاتیان به‌سه‌ر بردووه.
له ڕۆمانی سێیه‌مدا، شێرزاد هه‌ینی، له یه‌كێك له ڕۆمانه‌كانی شاری هه‌ولێر به ناوی (هه‌ولێر. قه‌ره‌چوغ)، به‌م شێوه‌یه باس له هونه‌رمه‌ندێكی شاری هه‌ولێر ده‌كات، كه ناوی شههابهیه، ئه‌و زانییارییه نزیك له هه‌مان زانیارییه‌كانی ڕۆمانی فه‌رهاد پیرباڵه. به ئاشكرا كاریگه‌ری ئه‌و ڕۆمانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شێرزاد هه‌بووه، ئه‌ویش هه‌ر له ڕێگه‌ی ناوهێنانی شه‌هابه‌وه، سه‌ره‌داوێكی ئه‌و هونه‌رمه‌نده جووهمان پێده‌ڵێت. ئه‌گه‌ر هاتبوایه مه‌لا فه‌ندی ڕێگای دابایه شه‌هابه چووبایه میسر له‌گه‌ڵ ئوم كه‌لسوم. ڕه‌نگه شه‌هابه ناوی دهركردبایه و ئه‌وها به بێنازی سه‌ری نه‌ده‌نایه‌وه. "ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناوی شه‌هابه بوو، له كوردستانه‌وه هاتۆته میسر له‌سه‌ر داوای ئوم كلسوم هاتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌ی خۆرهه‌ڵات بوو، ئه‌وه‌ش شه‌هابه خۆی ئه‌ستێره‌یه! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگێكی تایبه‌تی هه‌بوو، بۆیه‌ش زۆر له ئاوازدانه‌ر و موزیكسازهكان بایه‌خی پێده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد، شه‌هاب ده‌بووه هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی میسری. دووریش نه‌بوو، له قاهیره، له دیمانه هونه‌رییه‌كانی، باسی " سه‌لیمه موراد"ی بۆ "له‌یلا موراد " كردبوایه. كه چۆن عاشقی "نازم غه‌زاڵی" بووه. نه‌یویستووه وه‌ك جووله‌كه‌یه‌ك له به‌غدا كۆچ بكات و شوو به نازم ده‌كات. گۆرانی _ گلبك صخر جلمود_ ی بۆ ده‌ڵێت. ئه‌ویش عاشقی لهیلاكهی میسر ده‌بێت. له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و، بۆ ده‌نگی ئه‌و، ژنه‌كه ده‌بێته موسڵمان. له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 1932 ئوم كلسوم، هاتۆته به‌غدا. چه‌ند ئاهه‌نگێكی ساز كردووه. سه‌ره‌تا له تیاترۆخانه‌ی ئه‌لهلال، كه زووتر ناوی "ماجستیك" بووه، ئینگلیزه‌كان وه‌ك دیارییه‌ك بۆ به‌غدایان ساز كردووه. له‌وێ، بۆ سه‌رخۆشه‌كان گۆرانی گوتووه...(11)" له‌م ڕۆمانه هه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و هونه‌رمه‌نده جووهمان بۆ به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت، شانبه‌شانی ئوم كه‌لسوم بووه، دواتر عاشقی نازم ده‌بێت و هه‌ر له‌به‌ر ده‌نگی ئه‌ویش ده‌بێته موسڵمان. سه‌رده‌مانیك وه‌ك دوو هاوسه‌ر، دوو ئه‌ستێره‌ی دیاری گۆرانی بوون و ناو و نابانگیان هه‌بووه.
له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه و وردبوونه‌وه له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌لیمه موراد له‌و سێ ڕۆمانه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت. گه‌وره‌یی و ناوبانگی ئه‌ومان به‌دیده‌ی فه‌رهاد پیرباڵ، هونه‌رمه‌ند و گۆرانبێژێكی گه‌وره و كه‌چی لای ئیسماعیل به سۆزانیێكی گه‌وره و خاوه‌ن مه‌لهایه‌كی گه‌وره باسكراوه. لای شێرزادیش، ناوبانگی و بویری ئه‌و ژنه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و كه شه‌وان گۆرانی بۆ خه‌ڵك و كه‌سه سه‌رخۆشه‌كان وتووه، یانه‌ی شه‌وانه‌ی به جۆش و خرۆش خستووه. هه‌رسێكیان بۆ ئه‌و ڕاستییه ڕۆیشتوون، كه خاوه‌نی مه‌لهایه‌كی گه‌وره بوو، دواتر شووی به نازم غه‌زالی كردووه. ئه‌نجامه‌كه‌ش هه‌روایه، هه‌موو ئه‌و نووسراو و نووسینانه باس له ناوبانگی ئه‌و ژنه جووه ده‌كه‌ن، كه ڕۆلێكی گه‌وره‌ی گێڕاوه له سه‌ده‌ی بیسته‌م. ئاهه‌نگ و فێستیڤاڵ و شه‌وبێری له یانه و دیوه‌خانه‌كان و كۆڕی پیاوانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سهه‌ڵاتدارانی وڵات، نه‌خاسمه ده‌نگی و ڕه‌نگی له ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆكان و سازدانی چه‌ندین ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتوو و پڕجه‌ماوه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی (نازم غه‌زالی). ڕه‌نگه ناو و ناتۆره و بوختانی زۆریشی بۆ ههڵبسترابێت له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م ژنێكی ناسك و جوان و ده‌نگخۆش بووه و هه‌میش جووله‌كه. له‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵك به چاوێكی تر سه‌یری جووه‌كانیان ده‌كرد. جا ئه‌ده‌بیش، جارێكی تر نه‌مریی و ناو و ده‌نگ و ڕه‌نگی ئه‌و خاتوونه جووه، له ڕێی ده‌نگ و ڕه‌نگ و له‌ش و سه‌ما گۆرانی نا، به‌ڵكو له ڕێگای ئه‌ده‌به‌وه، له ڕێگه‌ی په‌یڤ و ڕسته‌كانه‌وه، جارێكی تر سه‌لیمه موراد، به دیده‌ی خوێنه‌ر ئاشنا ده‌بێت، ئه‌م سێ ڕۆماننووسه، كۆمه‌ڵی زانیاری ورد و سه‌رنجراكێشیان خستۆته ڕوو، هونه‌رمه‌ندێكی جوویان پێناساندووین, ده‌كرێت ئه‌مه سه‌ره داوێكی ترمان بداته ده‌ست، له‌دوای ئاشنابوون به‌و ناوه، ئاوڕێكی له هونه‌ری جووه‌كان بده‌ینه‌وه له ڕووی گۆرانی و مۆسیقا و ئاوازدانان تا ساڵی په‌نجایه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئه‌ستێره‌ی دیاربوون و خزمه‌تی مۆسیقایان كردووه. بۆ ئێمه‌ش ڕه‌نگه به قه‌د سه‌لیمه موراد، (دایكی جه‌مال)، وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی جوو، خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی هونه‌ر و گۆرانی كوردی كردووه. ئیدی ئه‌وه دونیای ئه‌ده‌به و جارێكی تر ده‌بێت، ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه له ڕێگای ئه‌ده‌به‌وه پێمان ئاشنا بكه‌ن.
سه‌رچاوه و په‌ڕاوێز:
1. ویكپیدیا (Wikipedia) سلیمه مراد موسیقیه عراقیه.
2. سه‌لیمه موراد فریادڕه‌سی هونه‌ری نازم غه‌زالی، ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ماڵپه‌ری (بۆ پێشه‌وه)، 7ی شوباتی 2020.
* نازم غه‌زاڵی: له به‌غدا له‌دایكبووه، به‌هه‌ژاری و هه‌تیووی پهروهردهدهكرێ، دواتر په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا به پله‌ی به‌رز ته‌واو ده‌كات. له ساڵی 1952، سه‌لیمه ده‌ناسێت و دواتر وه‌كوو دوو عاشقی گه‌وره ساڵی 1953 هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن. له ساڵی 1963 به مردنێكی ته‌مومژوای كۆچی دوایدهكات، گوایه به‌عسییه‌كان هه‌وڵی له‌ناوبردنیان داوه. ئینته‌رنێت.
3. فه‌رهاد پیرباڵا، ڕۆمان (حیكایه‌ته‌كانی باوكم)، چاپی یه‌كه‌م، 2007، له بڵاوكراوه‌كانی به‌درخان)
4. سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل213.
5. سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 385.
6. ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین، ڕۆمان (ئه‌ودیوو سنوور، باڵه‌فڕه به‌نێو دارستانه‌كانی مانگدا)چاپی یه‌كه‌م، سلیمانی، 2013.
7. سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل587.
8. سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل588.
9. بڕوانه: هه‌ڵۆی سوور، مامۆستا جه‌عفه‌ر، چاپی دووه‌م ، به‌هاری2007.
10. سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 603.
11. ڕۆمانی (هه‌ولێر. قه‌ره‌چوغ)، شێرزاد هه‌ینی، به‌رگی هه‌شته‌م، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر،2017، ل40
ن- یاسین برایم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.