Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:34

سه‌رۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

کوردستان TV
#7
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر پێشوازیی له‌ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد .

له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی عێراق و كوردستان و پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان و پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كان و گرنگیی و پێویستی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك ده‌كه‌ن .

جێی باسه‌ له‌ 10ی ئه‌م مانگه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد كه‌ سێ رۆژی خایاند و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی پارت و لایه‌نه‌كانی عێراقی كۆبووه‌وه‌ و جه‌ختی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌مانگی و هاوكاری و پێویستی روانگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ داهاتووی عێراق كرده‌وه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.