Erbil 21°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:24

وەزیری کارەبای عێراق سەردانی ئێران دەکات

کوردستان TV
100%

ھەفتەی داھاتوو وەزیری کارەبای عێراق، ماجید حەنتوش سەردانی ئێران دەکات کە لە میانیدا ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ لە بواری وزەدا لەگەڵ بەرپرسانی تاران تاوتوێ دەکات.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، ئەحمەد عەبادی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھەفتەی داھاتوو، ماجید حەنتوش سەردانی ئێران دەکات و لە میانیدا دۆسیەکانی ھاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق بە ئامانجی وەگەرخستنەوەی وێستگەکانی کارەبا تاوتوێ دەکات.

بەپێی راگەیەنراوەکەی ئەحمەد عەبادی وەزیری کارەبای عێراق، ماجید حەنتوش لە میانی سەردانەکەی بۆ ئێران هەروەها سەبارەت بە قەرزەکانی تاران لەسەر بەغدا کە بڕەکەی چوار ملیار دۆلارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ دەکات و ھاتووە:

"لەئێستا لایەنی ئێرانی، رۆژانە 20 ملیۆن پێی سێجا غاز ھاوردەی عێراق دەکات لە کاتێکدا، عێراق بۆ وەگەرخستنی وێستگەکانی کارەبا، رۆژانە پێویستی بە 70 ملیۆن پێی سێجا غاز ھەیە"

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.