Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:48

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تی دارایى و ئابووری حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند:  له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی یاسای چاكسازی به‌ بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له‌ گه‌نجینه‌كان دانراون .

ڕاشیگه‌یاند: تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌م‌ ڕێكارانه‌ی خواره‌وه‌ بریار له‌ یاسایی بوون و یاسایی نه‌بوونیان ده‌درێت و موچه‌ یاساییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌:-

١- پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.

٢- راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچه‌ی راگیراو لەلایەن فەرمانگەکەی.

٣- ئاراسته‌كردنی نوسراوێك له‌ وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه‌ راگیراوه‌كان له‌ دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه‌ راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لە لایەن گەنجینەکانەوە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكارنییه‌‌ بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان. به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له‌ جێ به‌جێ كردنی ڕێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كانیان له‌ گه‌نجینه‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.