Erbil 11°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 09:17

وەزیری شارەوانی بۆ فه‌رمانبه‌ران: کار ئاسانی زیاتر بۆ مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان بکه‌ن

کوردستان TV
100%

ووڵاتییان بكه‌ن

 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئەمڕۆ سێشەممە (27ی نیسانی2021)، بە مەبەستی بەدواداچوونی ڕەوشی خزمەتگوزاری سنووری شارەوانییەكانی دەوروبەری هەولێر، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، كە بەرێوەبەری گشتی و سەرۆكی شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بەشداربوون.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ێنێت: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای خستنەڕووی ئامانجی كۆبوونەوەكە كە مەبەست لێی پەرەپێدانی زیاترە بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە سێكتەری شارەوانی لە سنووری پارێزگای هەولێر بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی پرۆژە هەمەجۆرەكانی سێكتەری شارەوانی.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا هاتووه‌: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای جەختكردنەوە لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی سێكتەری شارەوانی، وەك دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و خاوێنكردنەوە و خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی، هاوكات گرنگیی چاكسازی و كەمكردنەوەی ڕۆتین و ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی خستەڕوو كە دەبێت هەموویان بە یەك تیم كار بۆ ئەو بابەتانە بكەن، پاشان سەرۆكی دامودەزگەكانی شارەوانی راسپارد بۆ پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزاری لە سەرجەم سێكتەرەكان و بە یەك تیم خزمەتی هاووڵاتییان بكەن.
 

1

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.