Erbil 11°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 08:55

وه‌زیری پلاندانان: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێک بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات

کوردستان TV
100%


د. دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت:  حكومه‌ت هه‌موو هه‌واڵێكى بۆ دابین كردنى موچه‌یه‌ و دواتر ئه‌و پرۆژانه‌یه‌ كه‌ گرنگن و پێویستن بۆهاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان.

ئه‌م ووتانه‌ی وه‌زیری پلاندانان له‌میانی پێشوازی كردنی بوو له‌پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ .

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پلاندانان بڵاوی كرده‌وه‌:  ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 27 ى 4 ى 2021 ،  د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان  و  ئازاد تۆفیق پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ و كاوه‌ عه‌لى جێگرى پارێزگار له‌دیوانی وه‌زاره‌ت  كۆبوونه‌وه‌.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌: كه‌له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا  گفتوگۆ له‌باره‌ى كارو پرۆژه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ كرا به‌تایبه‌ت ئه‌و پرۆژه‌ گرانگ و ستراتیژیانه‌ى كه‌ له‌بوارى جێبه‌جێ كردندان له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووى پێویستى و داواكاریى دانیشتوانى ئه‌و پارێزگا له‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان" له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیرى پلاندانان ڕاى گه‌یاند به‌ئه‌ركى خۆمان ده‌زانین خزمه‌تى هه‌موو كوردستان بكه‌ین و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ش تایبه‌ت مه‌ندى هه‌یه‌ له‌گه‌یاندنى پرۆژه‌كان" ووتیشى بودجه‌ى ئه‌و پارێزگایه‌مان له‌ 2% كرده‌ 3% بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى باشتر ده‌ستى ئاوه‌دانى بگاته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌رى.

راشیده‌گه‌یه‌نن: هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌ پرۆژه‌ گرنگ و پێویسته‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ خرایه‌روو كه‌ به‌شێكیان به‌هۆى قه‌یرانى دارایى ڕاگیراون كه‌ له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له‌و پرۆژانه‌ ده‌ستیان پێكردۆته‌وه‌" له‌و چوارچێوه‌یه‌ش وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد له‌ئاماده‌كردنى پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ ڕه‌چاوى ته‌واوى سێكته‌ره‌كان كراوه‌ و هه‌موو ئه‌و پێویستى و پرۆژانه‌ جێگایان كراوه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانین له‌داهاتوودا كارى له‌سه‌ر بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك  حكومه‌ت هه‌موو هه‌واڵێكى بۆ دابین كردنى موچه‌ و دواتر ئه‌و پرۆژانه‌یه‌ كه‌ گرنگن و پێویستن بۆهاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان.

له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی پلاندانان رایده‌گه‌ێنێت: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ ستایشى هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانى وه‌زیرى پلاندانانى كردله‌ داكۆكى كردن له‌ داخوازیه‌كانى پارێزگاكه‌یان و كاركردن بۆ جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌كان.

1


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.