بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی دارستان و ژینگهی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه: كهلە پێناو پاراستن و پارێزگاریکردن لە سامانى ماسى لەئێستادا بەهۆى وەرزى گەرادانان و زۆربوونى ماسى ڕاوکردن بە هەموو جۆرەکانى قەدەغەیە ، بەڵام هەندێک لە هاووڵاتیان بێ گوێدانە ڕێنماییەکان سەرقاڵى ڕاوکردنن .
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتییهكه بڵاوی كردهوه: لەو چوارچێوەیەدا لە ئاکامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى دەربەندیخان بۆسەر دەریاچەى دەربەندیخان دواى گەڕان و پشکنین دەریاچەکە چەند ڕاوچیەکیان بەدى کرد کەسەرقاڵى ڕاوکردن بوون بەڵام ڕاوچیەکان دەست ڕێژى گولە ئاراستەى مەفرەزەکان دەکەن و ڕووبەڕویان دەبنەوە.د
پۆلیسی دراستان و ژینگهی پارێزگای سلێمانی راشیدهگهێنێت: دواجار بەهاوکارى هێزەکانى ئاسایشى دەربەندیخان و پۆلیسى خۆجێی پاش ڕووبەڕوبونەوەیەکى زۆر ڕاوچیەکان هەڵاتن هاوکات لە قەراغى دەریاچەکەتوانرا دەست بگیرێت بەسەر (2) ئۆتۆمبێل و (11) تۆرى راوکردنى ماسى و (١) بەلەم و لەگەڵ چەند ماسیەکى زیندوو لەتۆرەکان کرانەوە ناو دەریاچەکە .
راشیدهگهیهنن: گەڕان بە دواى تۆمەتباران بەردەوامە و پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کرایەوە ڕادەستى دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.