وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ره‌تیكرده‌وه كه ھیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای ھیندی له عێراق تۆماركرابێت.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندورستیی و ژینگه‌ی عێراق، روبا فه‌لاح له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تا ئێستا ھیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای ھیندی له عێراق تۆمارنه‌كراوه و ھاتووه:له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا ھیچ حاڵه‌تێكی تووشبوونمان به ڤایرۆسی كۆرۆنای ھیندی تۆمارنه‌كردووه، به‌ڵام له‌وانه‌یه له ھه‌ر كات و ساتێك‌دا بێت ڤایرۆسه‌كه له عێراق بڵاوببێته‌وه.
راشیگه‌یاندووه "بێ گومان پابه‌ندبوون به رێنماكانی خۆپارێزیی و وه‌رگرتنی ڤاكسین، رێگرده‌بن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه".
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر میدیاكانی عێراق بڵاویانكردبوویه‌وه كه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای ھیندی له پارێزگای زیقار تۆماركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.