سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له پارێزگای زیقار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنای هیندی له‌سه‌ر ئاستی عێراق له پارێزگاكه تۆماركراوه.
سه‌رچاوه‌كه به‌میدیای عێراقی راگه‌یاندووه كه ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان تووشبوونی هاووڵاتییه‌كیان له خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی شه‌تره تۆماركردووه كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه له‌هیند گه‌ڕاوه‌ته‌وه. هاووڵاتییه‌كه دوای سێ رۆژ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ،نیشانه‌كانی كۆرۆنای هیندی گۆڕاوی بكوژی لێ به‌دیار كه‌وتووه.
شایانی باسه له‌ئێستا هیند تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆته‌وه‌و خه‌ریكن به‌كۆمه‌ڵ ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه ده‌سووتێنن كه به‌په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر یه‌ك له ئهمریكاو بریتانیا به‌په‌له ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و كه‌ل و په‌لی پاككردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و وڵاته ره‌وانه كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.