دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و شوێنێكی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: ئه‌مڕۆ سێشهمه 27 ى 4 ى 2021، مووچه‌ی هه‌ر له‌وه‌زاره‌ته‌كانی : كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،داد، سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشده‌كرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه‌ی چه‌ند شوێنێكی دیكه به‌م شێوه‌یه دابه‌شده‌كرێت:
ئەنجومەنی ئاسایش،دەزگای گشتی ئاسایش، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیدهگهێنێت: دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو، واتا مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% و پلە باڵاکانیش بەلێبڕینی 50% دابەشدەکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.