Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:35

لە بەغدا باندێکی گەورەی فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

کوردستان TV
#7
100%

ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق رایگه‌یاند: باندێکی گەورەیان دەستگیرکرد كه‌ ماددەی هۆشبەریان لە ئێران دەهێناو دابه‌شی سەر تەواوی شارەکانی عێڕاقیان دەکرد بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

لیوا خالید ئەلمەحنا ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاند:  لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنیەکانی بەغدا شەوی ڕابردوو باندێکی گەورەیان دەستگیر کردوون کە ماماڵەی ماددەی هۆشبەریان دەکرد.

لیوا خالید گوتیشی: ئەو باندە ماددەی هۆشبەریان لە ئێران دەهێناو دابەشی سەر تەواوی شارەکانی عێڕاقیان دەکرد بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
 
ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق گوتیشی: لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو باندە چوار ئافرەتیشیان لەگەڵ بووه‌ و هه‌روه‌ها چەکی کڵاشنکۆف و دەمانجەشیان پێ بووە لەگەڵ بڕێکی زۆر پارە.

شایانی باسە تەواوی ئەو باندە ئێستا دەستگیرکراون و ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت لەڕێگەی ئەو باندەوە خەڵکانێکی دیکەش هەن ئاشکرایان دەکەین و دەستگیریان دەکەین.

ئا / فەرمان عەلی

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.