Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:54

په‌رله‌مانتارێک راپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی بە داتا و ژمارە خراوەتەڕوو

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: لە راپۆرتی دووەمدا وردەکاری زیاتر لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بە داتا و ژمارە خراوەتەڕوو.

دوای تێپه‌ڕبوونی نزیکەی پێنج مانگ بەسەر راپۆرتی یەکەمی چاكسازی کە زیاتر روونکردنەوەی لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی تێدا بوو، ئەمڕۆ دووشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی دوەمی یاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد.

وەیسی سەعید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان به‌ كوردستان تیڤی راگەیاند، ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم راپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد و بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا راپۆرتەکە ئاڕاستەی پەرلەمانتاران و لیژنە تایبەتمەندەکان بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە راپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازیدا وردەکاری زیاتر لەبارەی جێبەجێکردنی یاساکە بە داتا و ژمارە خراوەتەڕوو و ئەو سێکتەر و بوارانەی تێدا خراوەتەڕوو کە لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا حکومەت کاری لەسەر کردوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.