Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:55

هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی (ئیبن خه‌تیب) ئاشکرا ده‌بێت

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عیراق هۆکارى سەرەکى ئاگرى نەخۆشخانەکەى ئاشکرا ده‌كات.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عیراق، كەمتەرخەمییەكی گەورە لەڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی شاری بەغدا دیاری كرد.

شه‌وی 24ی ئه‌م مانگه‌، بۆری گه‌یاندنی ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ نزیك به‌رزه‌ پردی دیاله‌ له‌ باشووری به‌غدا ته‌قییه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، 82 كه‌س به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی (ئیبن خه‌تیب) له‌ به‌غدا گیانیانله‌ده‌ستدا و 110 كه‌سیش برینداربوون.

سەرۆكی لیژنەكەش ئاشكرایدەكات، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، رووداوەكە بەهۆی داگیرساندنی هیتەر بووە، تیایدا ئاماژەى داوە بە هۆکارەکانى کەوتنەوەى ئاگرەکەوە بە شێک لە تاوانەکانیشى خستووەتە ئەستۆی ئەو كه‌سه‌ی لەگەڵ نەخۆشەکاندا بوون، هیته‌ری كاره‌بایی به‌ پێكراوه‌یی به‌جێهێشتووه‌، ئه‌مه‌ بۆته‌ هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌.

هۆكاری دیكه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نەخۆشخانەکە ده‌ڵێت: لە ساڵی 1959 دروستکراوە و بەهیچ شێوەیەک سیستمى ئاگرکوژاندنەوەى تێدا نەبووە، بەڵام ژمارەیەک ئامێری دەستى ئاگرکوژێنەوەى تێدا بووە کە بە پێى وتەى کاگێڕیی نەخۆشخانەکە لە رۆژى 18/4/2021 نوێ کراونەتەوە.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، نە ڕاپۆرتى فەرمانگەى ئاگرکوژێنەوەیان هەبووە سەبارەت بە سیستمى ئاگرکوژێنەوە و نە ئاگاداریان کردوونەتەوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە ئەنجامی دووەمی لیژنەكە ئەوەیە، هێزەكانی پاراستنی نەخۆشخانەكە ئاسانكارییان كردوە و ئیدارەی نەخۆشخانەكە كۆنترۆڵی ژمارەی هاوەڵانی نەخۆشیان نەكردوە لەگەڵ هەر نەخۆشێك 4 هاوەڵ و ژمارەیەك سەردانیكەر هەبووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، كە ئەو كەسانەی كە هاوەڵی نەخۆشەكەن گەرمكەرەوەیان بەكارهێناوە و چێشتیان لەسەر گەرمكەرەوەكە لێناوە كە بوەتە هۆی ئەم ئاگرە گەورەیە.

بە گوتەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراقیش و شایەتحاڵەکان، ئاگرەکەی نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیب، کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەقینەوەی بوتڵێکی ئۆکسجین دەستیپێکرد، بەڵام زۆربەی قوربانییەکان بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لەکاتی گواستنەوەیان بە ئامانجی رزگارکردنی ژیانیان بوونە قوربانی، لەکاتێکدا سیستەمی ئاگرکوژێنەوە لە نەخۆشخانە سووتاوەکەدا چەند ساڵێکە لەکارکەوتووە.

له‌ دوای رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی بەغدا، سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می خۆیان بۆ رووداوه‌كه‌ ده‌ربڕی و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ برینداران خواست و پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە كرد.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.