Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 00:58

وەزیری پلاندانان:هانی وەبەرهێنەرانی بیانی دەدەین لە کوردستان سەرمایەکانیان بخەنەکار

کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 26 ى 4 ى 2021 ،  دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم پێشوازی کرد لە ستاڤرۆس کیریمیس کونسوڵی نوێی کۆماری یۆنان لەهەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری کاروباری وەبەرهێنان و بازرگانی لە کونسوڵخانەی یۆنان لەهەرێم.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: لەدیدارێک وەزیری پلاندانان وێرای پیرۆزبای بەبۆنەی دەست بەکاربونی وەک کونسوڵی نوێ کۆماری یۆنان لەهەرێم هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەئەرکەکەی.
دواتر گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کرا بەتایبەت لەبوارەکانی بارزگانی و وەبەرهێنان و پەرەپێدانی سێکتەرەکانی خوێندنی باڵا و تەندروستی و کشتوکاڵ،
لەو چواچێوەیەش وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە کارنامەی حکومەتی هەرێم کرد بۆ کار کردن و هەماهەنگی فراوانتر کردنی لەگەڵ ووڵاتانی پێشکەوتوو لەڕێگەی سود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزای پسپۆرانیان.
لەبەشێکی تری دیدارەکە دکتۆر دارا ڕەشید بە پێویستی زانی کۆماری یۆنان ڕۆڵی زیاتر بگێرێت لەبوارەکانی وەبەرەهێنان و کشتوکاڵ و  دابین کردنی کورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی یۆنان بەمەبەستی بەدەستهێنانی بروانامەی باڵا.
لەو پێناوەش وەزیری پلاندانان ئامادەی و پاڵپشتی نیشاندا بۆ هاندان و هێنانی وەبەرهێنەران و جێبەجێ کردنی ئەو پرۆژانەی کە حکومەتی هەرێم پێویستی پێیەتی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.