Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 23:38

باران بارین ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا  له‌سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ئه‌گه‌ری نمه‌ باران هه‌یه‌ و له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش هه‌وره‌ تریشقه‌ و بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت.

كه‌شناسی راشیده‌گه‌ێنێت:  له‌پارێزگای دهۆكیش ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ئاستی باران بارین مام ناوه‌ند ده‌بێت، هه‌وره‌ تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدایه‌ .

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له‌پارێزگای سلێمانی ئه‌گه‌ری نمه‌ باران بارینی كه‌م هه‌یه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا .

له‌كه‌ركوكیش ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ری بارینی كه‌مێك نمه‌ باران هه‌یه‌ له‌پارێزگاكه‌دا.

1111

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.