Erbil 7°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:54

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان: 40%ی ئەو پڕۆژانەی ئەمساڵ مۆڵەتمان پێ داون لە بواری پیشەسازین

کوردستان TV
100%


  سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت: بەردەوامین لە مۆڵەتدان بە پڕۆژەکان و تا ئێستا مۆڵەتمان بە 130 پڕۆژە داوە کە 40%ی پڕۆژەکان لە بواری پیشەسازین، بۆیە بەرنامەی حکوومەتی ھەرێم ئەوەیە  کە گرنگی بە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ بدرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری رایده‌گه‌ێنێت: دوێنێ یه‌كشه‌مه‌26 ى 4 ى 2021 ، مۆڵەتمان دایە دروستکردنی کارگەیەکی نوێی بەرھەمھێنانی کێک و بیسکویت بە سەرمایەی شەش ملیۆن و500 ھەزار دۆلار. کارگەکە وەبەرھێنەری ناوخۆیی و بیانی بە ھاوبەشی دروستی دەکەن و کارگەیەکی گەورەیە و نزیکەی 10 ھەزار مەتر زەویی بۆ تەرخان کراوە و ئەم ھەفتەیە دەست بە دروستکردنی دەکرێت. بەمەش تا ئێستا 130 مۆڵەتمان داوە کە 40%ی پیشەسازییە.

دکتۆر محەمەد شوکری  راشیده‌گه‌ێنێت: دەمانەوێت گرنگیی تایبەت بە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ بدەین، بۆیە ھەرکەسێک داواکاریی بۆ دروستکردنی پرۆژە لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزاری پێشکەش بکات قبووڵی دەکەین و ھەموو ئاسانکاریەکیشیان بۆ دەکەین.

 باسی لەوەش ده‌كات: داواکاریی زۆرمان بۆ دێت بۆ پڕۆژە و بەرنامەی حکوومەت و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و، چونکە ئەو کشتوکاڵە دەبێتە پیشەسازیش، بۆیە گرنگیی تایبەتی پێ دەدەین و بەردەوامیش دەبین تا ئەو کەرتانە دەبووژێنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.