هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و كاریكاتێریست هه‌ندرێن خۆشناو، كه ساڵانێكی زۆره له ته‌ك شێوه‌كاریدا بایه‌خ به هونه‌ری كاریكاتێر ده‌دات، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی هونه‌ری كاریكاتێر له‌هه‌ردوو بواری شێوه‌كاری و رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستاندا، هه‌تا دوای چه‌ندین ساڵی ئه‌زموون و كاركردن له‌م بواره‌دا، توانی ببێته پێشه‌نگێك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان له هونه‌ری كاریكاتێردا، هه‌گبه‌یه‌كی پڕ به‌رهه‌م، پێشانگای تایبه‌ت و هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و نێوده‌وڵه‌تی، بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان له بڵاوكراوه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش, سه‌ره‌ڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و وتار له‌م باره‌یه‌وه، وایكردووه كه جێ په‌نجه‌ی دیاربێت.
له دوایین چالاكییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده كردنه‌وه‌ی چواره‌مین پێشانگای تایبه‌تی كاریكاتێری بوو به ناونیشانی (كاریكاتێر له نیساندا)، كه پێكهاتبوو له 22 تابلۆی كاریكاتێریی، كه‌سایه‌تییه جیهانیه جۆراوجۆره‌كان، بۆزیاتر ئاشنا بوون به‌كارو چالاكییه‌كانی هونه‌رمه‌ند (هه‌ندرێن خۆشناو)مان به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كردوه:
* هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌وا ژماره‌ی پێشانگا تایبه‌ته‌كانتان كه‌من به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی زۆری ئه‌زموونه‌كه‌تان.
- راسته، به‌رهه‌مه‌كانم به‌راورد به‌و ماوه درێژه كه‌من, ئه‌میش هۆ و هۆكاری خودی و بابه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام من زیاتر حه‌ز به پێشانگای هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ براده‌رانی دیكه‌دا ده‌كه‌م، كه بینه‌ر تێیاندا هه‌مه جۆرییه‌ك و هه‌مه ستایلێكی جیاواز ده‌بینێت, و به‌راوردێك له نێوانیاندا ده‌كات, و له كۆتاییدا بینه‌ر بڕیارده‌دات, له‌سه‌ر جیاوازی و توانای هونه‌رمه‌نده‌كان، زیاتر له سه‌د به‌شداریم هه‌یه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به‌ڵام پێشانگای تایبه‌تیش پێویسته بۆ هونه‌رمه‌ند, و نابێت فه‌رامۆشی بكه‌ین.
*ئایا چ پێوه‌رێكتان هه‌بوو له بژارده‌كردنی ئه‌و كه‌سایه‌تییه جۆراوجۆرانه‌ی پێشانگاكه‌تان؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت، ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌م پێشانگایه، هه‌موویان پێشتر له پێشانگا و فێستیڤاڵه هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شداریان پێكراوه، هه‌ر پێشانگایه‌كیش تایبه‌ت بوو به بابه‌تێك و كه‌سایه‌تیه‌كه‌وه، منیش چه‌پكێكم له‌م به‌رهه‌م و كه‌سایه‌تیانه بژاركرد بۆ ئه‌م پێشانگا تایبه‌تیه‌م، پێوه‌ری تایبه‌ت نه‌بوو، هه‌ر حه‌زمكرد كه بینه‌ری كوردیش ئه‌م به‌رهه‌مانه‌م ببینێت.
*وابزانم تۆ یه‌كه‌م كاریكاتێریستی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراقدا, كه به ستایلی دیجیتاڵی كاربكه‌یت و پێشانگا بكه‌یته‌وه؟
- به‌ڵێ ساڵی 2013 یه‌كه‌م پێشانگای كاریكاتێریم كرده‌وه له گه‌له‌ری شانه‌ده‌ر, كه به ستایلی دیجیتاڵی كاره‌كان جێبه‌جێكرابوون، ئه‌مه‌ش دووه‌م پێشانگای كاریكاتێرییه كه به هه‌مان شێواز كاری بۆ كراوه، به‌ڵكو پێشانگای شێوه‌كاری و مۆتیفیشم كردۆته‌وه، كه هه‌ر به هه‌مان شێوازی هونه‌ری دیجیتاڵی سه‌رده‌میانه كاریان تێداكرابوو.
*هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ستایله نوییه چیه بۆ كاركردن له بواری شێوه‌كاری و كاریكاتێردا؟
- له‌به‌رئه‌وه‌ی شێوازێكی نوێیه له كوردستان، و له بواری شێوه‌كاری و هونه‌ریشدا نوێكاریی پێویسته و تاقیكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنان به شێواز و ستایله نوێیه‌كان، ژیان و به‌رده‌وامی به هونه‌ری شێوه‌كاری و هونه‌ره‌كانی دیكه و گشت بواره‌كانی تریش ده‌به‌خشێت، بۆ خودی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ش پێویسته كه به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه دابێت، و ناوه‌ناوه شێوازی و ستایلی نوێ تاقیبكاته‌وه،بۆ خۆ پاراستن له رۆتین و دووباره‌بوونه‌وه، بۆیه پێمخۆشه ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌م و كار به ستایلی نوێ و جیاوازبكه‌م.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.