د ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕوونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاند: سەبارەت بە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەناوی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی چەند دەنگۆیەك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە وەزارەتی تەندروستی لاری نیە لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان.
ڕاشیگهیاند: لێرەوە رایدەگەینین كە هێشتا كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی مەترسیدایە و بڕیارێكی لەم شێوە پێویستی بە هەڵسەنگاندنێكی دروستە و لێژنەی باڵا بڕیاری لەسەر دەدات بۆیە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك دەربارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان نەدراوە و ئەم دەنگۆیانە كە باس لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەكەن پێش ئەوەی ئەنجومەنی باڵا بڕیار لەسەر بدات راست نیە .
د ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ٢٦ ی نیسانی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.