سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له په‌یامێكدا بۆ قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌غدا ڕایگه‌یاند: زۆر خه‌مبارو نیگه‌ران بووین به‌بیستی ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌شارى به‌غدا، كه‌به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو برینداربوون.
ڕاشیگه‌یاند: به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵى خۆمان ئاراسته‌ى خانه‌واده‌و كه‌سوكارى قوربانیان و ته‌واوى گه‌لانی عێراق ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارانى رووداوه‌كه ده‌خوازین، خوا سه‌بووریی هه‌موولایه‌ك بدات.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: ئاماده‌یى ته‌واوی خۆشمان بۆ هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كى پێویست ده‌رده‌بڕین و نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یى خۆیان نیشانداوه بۆ پێشوازیكردن لهبریندارانى ڕووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.