Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 23:38

د. نەوزاد عەبدوڵلا : بڕیاری به‌ جینۆسایدناساندنی ئه‌رمه‌نیه‌کان ، ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی و مه‌عنه‌وی بوو بۆ ئه‌رمه‌نیه‌کان

کوردستان TV
100%

د. نەوزاد عەبدوڵلا - مامۆستای زانکۆ له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا رایگه‌یاند

بێگومان  سه‌رده‌می جۆبایدن جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ سیاسه‌تی تره‌مپ  به‌تایبه‌تی له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا و به‌تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر به‌ توركیا ، سه‌باره‌ت به‌ جینۆسایدناساندنی ئه‌رمه‌نیه‌كان بابه‌تێكی زۆر گرنگه‌ ، زۆر له‌ سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌لێنیان دابوو به‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌ جینۆساید بناسێنن ، به‌ڵام به‌لێنه‌كانی خۆیان نه‌هێنا جێ ، به‌ڵام جۆبایدن به‌ فه‌رمی ئه‌و جینۆسایده‌ی به‌ فه‌رمی ناساند كه‌ ساڵی 1915 ئه‌رمه‌نه‌كان له‌ لایه‌ن عوسمانیه‌كان قه‌تل و عام كران . ئه‌وه‌ش وا ده‌كات په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و توركیا به‌ره‌و گرژی زیاتر ده‌چێت ،

ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م خاڵه‌ كه‌ جۆبایدن دوای به‌لێنی پرۆپاگه‌نده‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن  بهێنێته‌ دی ، خالی دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گرنگی به‌ مافی مرۆڤ ده‌دات و یه‌كێكه‌ له‌ پره‌نسیبه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا .

خاڵی سییه‌میش لۆبیه‌كی ئه‌رمه‌نیه‌كان لۆبیه‌كی زۆر گرنگه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكی ئه‌رمه‌نیه‌كان له‌ ئه‌مه‌ریكا ، هه‌روه‌ها لۆبی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی رایه‌كی گشتی دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ئه‌رمه‌نیه‌كان به‌ جینۆساید بناسرێت .

هه‌روه‌ها شه‌ری ئه‌رمینیا و ئازربایجان ئه‌ویش كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو

سیاسه‌تی بایدن جیاوازه‌ و رێزگرتنی هاوپه‌یمانه‌كان و پالپشتیكردنیانه‌ ، سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا ته‌نها پرسی جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نیه‌كان نییه‌ كه‌ هۆكاری گرژی بێت به‌ڵكو بابه‌تی دیكه‌ هه‌ن وه‌ك كرینی سیسته‌می مووشه‌كی 400 .

سزای ئابووری به‌ تایبه‌تی له‌ رووی سه‌ربازی خستۆته‌ سه‌ر توركیا .

جگه‌ له‌و كیشانه‌ی كێشه‌ی دیكه‌ش هه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا ئالۆز و سارد  كردووه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی توركیا ، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كه‌ توركیا سیاسه‌تی دژایه‌تی كردن ببینێت دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست .

بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌ سوریا ئه‌نجام بدات له‌ دژی ئه‌مه‌ریكا ، یان ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی بۆ باشووری كوردستان ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ بڕیاره‌كه‌ی جۆبایدن هه‌یه‌ .

بڕیاری به‌ جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نیه‌كان واتای خۆی ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ مێژوو راست بكرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره‌ ره‌فتار و كرده‌وانه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ . هه‌روه‌ها جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌ كه‌ سیاسه‌تی جۆبایدن له‌ گه‌ڵ رێزگرتنه‌ له‌ مافه‌كانی مرۆڤ .

ئه‌و سیاسه‌ته‌ی توركیا له‌ رۆژئاوای كوردستان په‌یره‌و ده‌كات ئه‌وه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ بوو ،به‌وه‌ی توركیا ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ربكات ، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ رۆژئاوای سوریاش ئه‌نجامدرا و پشتیوانی توندره‌وانی كرد به‌ جینۆساید له‌ قه‌له‌م ده‌درێت

 

ده‌ستكه‌وته‌كی زۆر گرنگ بوو بۆ ئه‌رمه‌نیه‌كان به‌ تایبه‌تی له‌ رووی سیاسی و مه‌عنه‌وی . هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ گره‌نتیه‌ك بۆ ئه‌رمه‌نیه‌كان كه‌ جارێكی تر تووشی جینۆساید بكرێن .

بۆ كوردیش گرنگه‌ سوود له‌و ئه‌زموونه‌ وه‌ربگرین ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین لۆبی دروست بكه‌ین له‌ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا كه‌ ئێمه‌ش تووشی قڕكردن و قه‌تل و عام كراوین .

 

 

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.