Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:05

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ​وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دارایی و ئابووری ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری ته‌واوی وه‌زاره‌ت و  و فەرمانگەكان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌:  بە زووترین کات تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2020 ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری - بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری نامەڵبەندی بکەن.

 راشیده‌گه‌یه‌نن: پێش ڕۆژی 1 ى 5 ى 2021، دەبێ تەرازووی پێداچوونەوە رادەست بکرێت و لە دواکەوتنی بەرپرسیاردەبن.

 له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا كه‌واژووی وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌ وهاتووه‌: لەمەودوا پێویستە مانگانە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی فەرمانگە نامەڵبەندییەکانتان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری نامەڵبەندی بکرێت، لە ماوەی 10 رۆژدا لە کۆتایی هەموو مانگێک، بە پێچەوانەوە هەر فەرمانگەیەک لە کاتی دیاریکراو تەرازووی پێداچوونەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو نەکات پێشینەی مانگانەی بۆ خەرج ناکرێت.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.